لە تل حەمیس بۆ شەهیدان مەراسیمی شکۆمەند بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شەهیدانی تل حەمیس، تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، خەلید ئەل عومەر، کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە منبج شەهید بوو، بە خاک سپێردرا.

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهیدانی تەل حەمیس، تەرمی خالد ئەل عومەر ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە شاری منبج شەهید بوو، بەخاک سپێردرا.

هەروەها لە میانی مەراسیمەکەدا یادی فەرحان ئەلشابۆ، شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە کە لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە منبج شەهید بوو، لەگەڵ قوسەی ئەلساجاڕ، شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن کە لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ شەهید بوو، یادیان کرایەوە.

مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی شەهید خالد عومەر بە ئامادەبوونی گەلی تەل حەمیس و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە سیاسییەکان و بنەماڵەی شەهیدان و گەورەی عەشیرەتەکان بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا قەسر ئەلتلفاح فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ قسەی کرد و ڕایگەیاند: شەهیدان بۆ پاراستنی گەل و وڵاتەکەمان گیانی خۆیان بەخت کرد. بە سایەی ئەوانەوە، ئێمە بە ئازادی لە زێدی خۆماندا دەتوانین دەژین."

هەرەوەها ماوییە حەدید، لە بەڕێوەبەرانی ئەنجوومەنی کۆنگرەی ستاری تل حەمیس جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان ڕێبازی شەهیدان پەیڕەو دەکەن و وتی: "ئێمە ڕۆڵەی ئێوەین و بە دڵ و گیان لەگەڵتانین. ئێمە بە هەر نرخێک بێت دژی پیلانە تیرۆریستیەکان دژ بە وڵاتەکەمان دەوەستینەوە."

دوای وتارەکان ناسنامەی هەر سێ شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە.

لە کۆتاییدا تەرمی شەهید خالد عومەر بە وتنەوەی دروشمەکان بەخاک سپێردرا.