٨ پارت و ڕێکخستن لە دژی ڕژێمی تاکە کەسی بانگەوازی تێکۆشان دەکەن
٨ پارت و ڕێکخستنی سیاسی دژی ڕژێمی تاکە کەسی بانگەوازی بەرزکردەنەوەی تێکۆشانیان کرد.
٨ پارت و ڕێکخستنی سیاسی دژی ڕژێمی تاکە کەسی بانگەوازی بەرزکردەنەوەی تێکۆشانیان کرد.
دەم پارتی، ئەمەپە، ئەهەپە و ڕێکخستنە چەپەکانی دیکە دژی گوشارەکان بەرانبەر ئۆپۆزسیۆن و دانانی قەیوم و سیاسەتی هەڕەشەکردن کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە جێبەجێ دەکرێن، ناڕەزایی خۆیان نیشاندا.
پارت و لایەنەکان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاندووە کە سیاسەتمەداران، ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دەستبەسەر دەکرێن و بە دانانی قەیوم بەسەر شارەوانییەکان دەست بەسەر ئیرادەی گەلدا گیراوە.
هەروەها ڕاگەیەندراوە تێکۆشانی کرێکاران لە ڕێگەی چالاکییەکانی مانگرتن و بەدواداچوون بۆ مافەکانیان بە هۆی گوشارەکانەوە ڕێگری لێدەکرێت.
بۆیە پارت و لایەنەکان خوازیاری کۆتایی هێنان بە سیاسەتی گرتن و دەستبەسەرکردنەکانن و داوا دەکەن سەرۆک شارەوانییەکان کە لە لایەن گەلەوە هەڵبژێردراون بگەڕێندرێنەوە سەر ئەرکەکانیان و مافی کرێکاران بپارێزرێت.
لە کۆتاییدا بۆ تێکۆشانێکی هاوبەش لە پێناو ماف و ئازادییە دیموکراتیکەکاندا بانگەوازی کرا.