پێشانگای بەرخۆدانی شەهیدانی تشرین کرایەوە
لە بەنداوی تشرین بۆ یادکردنەوەی شەهیدان پێشەنگایەکی وێنەیی کرایەوە.
لە بەنداوی تشرین بۆ یادکردنەوەی شەهیدان پێشەنگایەکی وێنەیی کرایەوە.
ماوەی ٤٤ ڕۆژە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، لە چالاکی ئێشکگری بەردەوامن. دانیشتووانی کانتۆنی جزیرە کە دوێنێ شەو گەشتنە بەنداوەکە، چالاکی ئێشکگری وەرگرت.
بە ئامانجی یادکردنەوەی ٢٤ شەهیدی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین کە لە نێویاندا ٣ ڕۆژنامەنووسیش هەیە، ئەمڕۆ پێشەنگایەکی وێنە لە بەنداوەکە کرایەوە. وێنەی شەهیدانی بەرخۆدانی بەنداوەکە، هەروەها ئەو وێنانەی کە بەدەست کێشراون، کامێراکانی ڕۆژنامەوانانی شەهید، تێنوس و پێنوسی ئەوان پیشاندرا. لە پێش وێنەی شەهیدان مۆم داگیرسێنرا.
لە پێشەنگاکەدا هونەرمەند قەدەر حوسێن قسەی کرد و شەهیدانی بەرخۆدانی تشرینی یادکردەوە و بەڵێنی درێژەدانی بە ڕێگە ئەوان دا. هەروەها بانگەوازی درێژەدان بە بەرخۆدان و پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی کرد.