لە حەسەکە چوار گومانلێکراو دەستگیرکرا
یەپەژە ڕایگەیاند لە لایەن تیمەکانیانەوە لە حەسەکە چوار کەسیان بە چەکەوە دەستگیرکردووە.
یەپەژە ڕایگەیاند لە لایەن تیمەکانیانەوە لە حەسەکە چوار کەسیان بە چەکەوە دەستگیرکردووە.
ناوەندنی ڕاگەیاندی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردلە ١٨ی شوباتدا چوار کەسی گومانلێکراوییان بە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت دەستگیرکردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، تیمە تایبەتەکانی یەپەژە شەوی ١٨ی شوبات لە چوارڕێیانی ئیتفایەی حەسەکە ئەو چوار کەسەیان بە چەکەوە دەستگیرکردووە و دەڵێت: "گومان دەکرێت بۆ شێواندنی سەقامگیری شارەکە هاتبێتن."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، دەستگیراوە بەسەر پێنچ چەکی AK-47 کە بە گومانلێکراوەکان بووە.