دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەبێ وەستان لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە لە ئاسمان و زەمینەوە لە هێرشی بەندوای تشریندایە، لە بەرانبەر ئەم داگیرکارییەدا شەڕڤانانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە بە ئیرادەی گەل و ئەزموونی کەڵەکەبووی سەرکەووتنەکانیانەوە سەرجەمی ئەو هێرشانەیان پوچەڵ کردووەتەوە و لە پاراستنی ئەو بەڵێنەدان کە بە خاک و گەلەکەیان داوە.
بەرخۆدانی بەنداوی تشرین
شەڕڤانی یەپەژە بشەنگ چیا کە ماوەی سێ مانگە لە بەرخۆدانی بەنداوی تشریندایە، بەم شێوەیە باسی لە بڕیارداریی و بەرخۆدانی تشرین کرد: "هەرچەندی دەوڵەتی تورک بە دڕندانەترین و بەرفروانترین شێوە هێرشی سەر بەنداوی تشرین دەکات، ئێمە بە ئیرادەیەکی بەرزەوە ئەو هێرشانەی تێکدەشکێنین. هیچ کاتێک ناکشێیننەوە و زۆر باش دەزانین ڕۆڵەی گەلێکی خاوەن باوەڕی ئازادیین. بەرخۆدانمان دەرنجامی ئەو باوەڕەیە کە لە گەلەکامانەوە وەرمانگرتووە. تا دوا هەناسەی ژیانمان بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی وەک پاسەوان و پارێزەری بەنداوی تشرین بەردەوام دەبین."
ڕۆژنامەوان و مەدەنی بە ئامانج دەگیرێن
بشەنگ چیا باسی لەوەکرد دەوڵەتی تورک بە نا ئەخلاقیترین شێوە هێرشی سەر ژێرخان و کەسانی مەدەنی دەکات و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە زەمینەوە لە ڕێگەی چەتەکانییەوە و لە ئاسمانیشەوە بە فڕۆکە کۆمەڵکوژی کەسانی مەدەنی و ڕۆژنامەوانان لە سەر بەنداوی تشرین و هەرێمەکە درووستەکات. بە تایبەت لە بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەوانان عەگید ڕۆژ. لە یەک کاتدا لە دژی چەتە و درۆنە خۆکووژییەکانی دەوڵەتی تورک شەڕ دەکەین. گەل و ڕۆژنامەوان و شەڕڤانان پێکڕا لە بەرخۆدانی بەنداوەکەداین. دەوڵەتی تورک بە بێ هیچ ئەخلاقێکی جەنگی بە بەردەوامی ڕۆژنامەوانان دەکات بە ئامانج کە لە ڕووماڵی ڕووداوەکانی بەنداوەکەدان.
ڕۆژنامەوان عەگید ڕۆژ یەک لەو ڕۆژنامەوانە بەرخۆدێرانەبوو کە فیداکارییەکی مەزنەوە لە بەنداوی تشرین کارەکانی دەکرد. عەگید گوزارشتی لە حەقیقەتی بەرخۆدانی گەل و شەڕڤانان دەکرد و هەموو ساتەکانی لە ڕووماڵ کردنی حەقیقەتی بەرخۆدانەکاندا بوو. هەربۆیە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهید کرا. بۆیە بە ڕوحی هەڤاڵانی شەهید و گەلەکەمانەوە کە تا ئێستا لە بەرخۆدانی ئێشکگری بەنداوی تشریندان تا دواهەناسەمان لەبەرخۆداندان دەبین و دەبینە پارێزەری خاک و گەلەکەمان."