لە نەمسا ٥٦ کەس لە نوسەر، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ، چالاکوان، ئەکادیمی، هونەرمەند و یاسانا بانگەوازییان لە حکومەتی فیدراڵی نەمسا، سەرۆککۆمار و پەڕلەمانی وڵاتەکە کرد، لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و داننان بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا، وەک وڵاتێکی دیموکراتیکی بە ئەرکی خۆی هەستێت.
لە بانگەوازییەکەدا باس لە سووریای دوای قۆناغی هەڵوەشاندنەوەی ڕژێمی بەعس کراوە، دەسنیشانکراوە بۆ گەلانی وڵاتەکە ژیانکردن ئاسان نییە و هاتووە: "لە ژێر سایەیی حکومەتی ڕاگووزەردا هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە. ئەم دۆخە نەک بە تەنها لە نەمسادا، بەڵکو تەنانەت لە هەواڵە نێونەتەوەییەکانیشدا بەزۆری باس ناکرێت."
هەر لە بانگەوازییەکەدا ئاماژە کراوە بە بەردەوامی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و دەسنیشان کراوە دەوڵەتی تورک دۆخی ڕووخانی ڕژێمی بەعسی قواستووەتەوە بۆ زیاترکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی لەسەر هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری.
ڕاشیانگەیاندووە، مەرامی ئەردۆغانی فاشیست هەموو کات داگیرکردن و لکاندی کۆبانێ بووە، ئاماژەشییان بەوەداوە کۆبانێ سیمبوڵی تێکشاندنی تاریکایەتی داعشە و خاوەنداریکردنیی ئەرکی هەمووانە.
لە بەردەوامی بانگەوزییەکەدا ئاماژە بە هێرشە داگیرکاری و دڕندەکانی دەوڵەتی تورک کراوە لەسەر بەنداوی تشرین و گوتراوە: "هەموو ئامانجی تورکیا بۆ کۆتایهێنان بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییە، بۆ ئەمەش پەنا بە هەموو جۆرە هێرشێک دەبات. لەساڵی ٢٠١١ەوە لە کاتی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی سووریاوە تا ئێستا لە ڕۆژئاوا بۆ مۆدێلێکی سیاسی سووریا، سیستەمێکی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک ئەزموون کراوە."
بۆ تێکدانی ئارامی هەرێمەکە هاوکاری تورکیا دەکرێت
لە بانگەوازییەکەدا ئاماژە کراوە بەوەی کە چۆن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پارەی یەکێتی ئەورووپا بەکاردێنێت و هاتووە: "دەبێت بە سەرتاپاکی پەیوەندییەکانماندا بچیینەوە لەگەڵ تورکیادا، چونکە تورکیا ساڵانێکی زۆرە لە ئەنجامدانی شەڕێکدایە کە یاسا نێونەوەتەوەییەکان پێشێل دەکات. هەموو جارێک بۆ ئەنجامدانی ئەم شەڕانە هاوکارییەکانی لە ناتۆ-وە وەردەگرێت. بۆئەمەش نە شەرمەزار دەکرێت و نە گەمارۆی دەخرێتەسەر. بە ئێستاشەوە بێدەنگییەکان لە ئارادایە. لە مانگی کانوونی یەکەمدا ئورسولا ڤۆن دێر لێین سەردانی ئەنقەرەی کرد و بەڵێنی بە سەرۆککۆماری تورکیادا یەک ملیار ئیرۆی یەکێتی ئەورووپایی بداتێ. ئەمەش بۆ ڕژێمێک کە لە تێکدانی سەقامگیری هەرێمەکە بەرپرسیار، بە مانای پشتگیردانێکی دارایی زۆر دێت."
ئەورووپا دەبێت بۆ ئاشاتی هەنگاوی ڕوون بگرێتەبەر
لە بانگەوازیەکەدا ئاماژە کراوە بە تەنگەژە جیۆپۆلیتەکان و جەختکراوەتە لەوەی دەبێت کۆمەڵگەی نێونەتەوەی بۆ هێنانە ئارای ئاشتی و ئارامی هەنگاوی ڕوون بگرێتەبەر و هاتووە: "نەمساش وەک بەشێک لە یەکێتی ئەورووپا دەبێت بەرگری لە سیاسەتی دیالۆگ و کەمکردنەوەی تەنگەژەکان بکات. بۆئەمەش دەبێت وەک کارەکتەرێکی سیاسەتی نێونەتەوەیی حساب بۆخۆی بکات."
بانگەوازی
واژۆکاران ئەم بانگەوازییەکان کرد:
- دەبێت دەستبەجێ هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕابوەستێنرێت.
- دەبێت پارێزگاری لە خەڵک و ژێرخانەکان بکرێت.
- دەبێت لە هەرێمەکەدا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمەکەدا وەک ئەکتەرێکی گرنگ وەربگیرێت، بۆ سووریایەکی دیموکراتیک و یەکپارچە لە نێوان هێزەکاندا دیالۆگ ئەنجام بدرێت.
- دەبێت تاوانەکانی دەڵەوتی تورک لەئاستی دادگای نێونەتەوەییەدا لێپرسینەوەی لێبکرێت.
- هاوکاری خێرای مرۆیی بۆ ڕۆژئاوا دابین بکرێت.
ئەو دامەزراوانەی واژۆییان کردووە:
Feykom – Konseya Civaka Kurd a Awûstûrya
YXK – Komeleya Xwendekarên Kurdistanê
SJ – Ciwanên Sosyalîst
VSSTÖ – Yekîtiya Xwendekarên Sosyalîst ên li Awûstûryayê
Nifşê Ciwanan a Partiya Sosyal Demokrat a Awûstûrya (SPÖ)
ناوی کەسانی واژۆکار:
Alexia Stuefer, parêzer
Alicia Allgäuer, siyasetmedar
Andreas Schieder, ji Parlamentoya Ewropayê ya SPÖ,
Alexander Ackerl, Nifşê Ciwan ê SPÖ
Arash T. Riahi, derhêner
Barbara Steiner, ji Dîrektoriya Weqfa Bauhaus Dessau
Berivan Aslan, Partiya Keskan, Endama Konseya Neteweyî
Cappar Hajo, ji Dîrektoriya Akademiya Perwerdeyê ya Viyana
Christine Tragler, ji Derhêneriya Weşana Giştî ya Kovara Südwind
Denice Bourbon, ji hunermendiya performans
Didi Zach, ji Berdevkiya KPÖ Viyana
Dilovan Shekho, ji Serokatiya Federal a Teyrên Sor
Doron Rabinovici, nivîskar
Elke Kahr, Ji Şaredariya Graz Belediye
Ernst Woller, Serokatiya Yekemîn a Parlamentoya Eyaleta Viyana
Fred Turnheim, rojnamevan
Frederike Neuner
Fritz Hausjell, ji zanyariya medyayê
Gabriel Kielhorn, derhêner
Gabriele Schmid, siyasetmedar
Gerhart Ruiss, nivîskar û weşanger
Gelinde Grünn, ji endamtiya meclîsa herêmî ya Partiya Komunîst a Awûstûrya (KPÖ) a Linz
Günther Hopfgartner, Serokatiya Giştî ya KPÖ Genel Başkanı
Heidemarie Sequenz, Ji meclîsa Şaredariya Viyana ya Partiya Keskan û Parlamentoya Eyaletê
Julian Krimmer, Nifşê Ciwan SPÖ
Katerina Anastasiou, ji berdevkiya federal a KPÖ
Katharina Mückstein, derhêner
Katharina Brizić, zimanzan
Katrin Auer, ji Konseya Neteweyî
Kenan Doğan Güngör, sosyolog
Lluís Lipp, Ji Têkîliyên Sazî û Rêveberiya Projeyê Şêwirmend
Marion Wisinger, Ji Serokatiya Forûma Mafên Mirovan û Demokrasiyê ya Viyana
Max Zirngast, ji endamtiya Meclîsa Şaredariya Graz a KPÖ
Meri Disoski, Partiya Keskan, Berdevktiya Polîtîkaya Derve
Michael Kögl, Serokê Nifşê Ciwan a Federal a SPÖ
Mireille Ngosso, Ji Meclîsa şaredariya Viyana ya SPÖ û endamtiya Parlamentoya Eyalet
Naif Bezwan, Ji Enstîtuya Mafên Mirovan a Ludwig Boltzmann
Niki Kunrath, Partiya Keskan, endamtiya Parlamentoya Eyaleta Viyana
Paul Stich, Serokê Ciwanên Sosyalist
Peter Pilz, siyasetmedarê berê û rojnamevan
Petra Bayr, Ji Berdevktiya polîtîkaya derve ya SPÖ
Rainer Hackauf, KPÖ Viyana, dîrokzan
Robert Krotzer, Endamê Meclîsa Şaredariyê yê ji Tenduristiyê Berpirsyar a Graz
Şafak Akçay, ji meclîsa şaredariya SPÖ Viyana û Endamtiya Parlamentoya Eyaletê
Salah Ammo, müzikjen
Saya Ahmed, ji endamtiya Meclîsa navçeya Alsergrund a Viyana
Selma Schacht, KOMintern, Endamtiya Odeya Karkeran
Shams Asadi, Ji Komîseriya Mafên Mirovan a Şaredariya Viyana
Stefanie Sargnagel, nivîskar
Thomas Schmidinger, siyasetmedar
Thomas Rammerstorfer, Endamtiya Meclîsa Keskan a Şaredariya Wels
Tobias Schweiger, Ji Berdevktiya Federal a KPÖ
Veronika Johanna König, muzîkjen
Waltraud Fritz, Sekreteriya Partiya Siyasî ya Çep a Ewropa
SOS Mafên Mirovan a Awûstûrya
Volkshilfe Wien