بە دیمەن

لە جنێڤ هێرشی قڕکردنی سیاسی ئیدانە کرا

لە جنێڤ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ چالاکی بەڕێوەچوو و هێرشە قڕکردنە سیاسیەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا و وترا: "بیرۆکەکانی چارەسەری ڕێبەر ئاپۆ بۆ مرۆڤایەتی، دەرفەتێکی مێژووییە."

لە گۆڕەپانی 'ناشن'  لەبەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤی سویسرا چالاکیی دانیشتن بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئەم چالاکییە کە هەموو چوارشەممەیەک لە لایەن کوردانەوە بەڕێوەدەچێت، بە مەراسیمێکی ڕێزگرتن بۆ ڕۆژنامەنووس عەگید ڕۆژ کە ڕۆژی ١٥ی شوبات لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە بەنداوی تشرین شەهید کرا، دەستی پێکرد.

دەقی بەیاننامەکەی ئەم هەفتەیە لەلایەن ئەندامی کۆمیتەی چالاکیەکانی جنێڤەوە ڤەیسەڵ کوشکاندی خوێندرایەوە و جەختی لە ٢١ی شوبات، ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی کردەوە و ڕایگەیاند کە گەلی کورد لە مافی خوێندن بە زمانی دایکی بێبەش کراوە.

پاشان کوشکاند هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر هەدەکە، دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان و هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند: دەوڵەتی تورک بەم هێرشە داگیرکارییانە، دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەکاتە ئامانج. ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی تاوانەکانی جەنگدا دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێن. دەوڵەتی تورک بە مەبەستی پەردەپۆشکردنی تاوانەکانی ڕۆژنامەنووسان دەکاتە ئامانج. لەشەخسی ڕۆژنامەنووس عەگید ڕۆژدا، دژی ڕۆژنامەنووسان تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات.

لە درێژەی قسەکانیدا، کوشکاند ئاماژەی بە پرۆسەی چارەسەری کە بڕیارە ڕێبەر ئاپۆ بەرەوپێشی ببات کرد و وتی: ''لەم ڕۆژانەدا بۆ ئەوەی ئاشتی و دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرقەرار بێت، کۆبوونەوە و دیدارەکان بەڕێوەدەچێت. بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە چارەسەری بۆ گەل تاکە ڕێگایە و بۆ مرۆڤایەتی دەرفەتێکی مێژووییە. ئەمەش تەنیا بە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەگاتە ئەنجام."