لە تامبۆڤ پیلانگێڕی ١٥ی شوبات شەرمەزار کرا
کوردانی هەرێمی تامبۆڤ بە کۆبوونەوەیەک پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی سەر ڕێبەر ئاپۆییان شەرمەزار کرد.
کوردانی هەرێمی تامبۆڤ بە کۆبوونەوەیەک پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی سەر ڕێبەر ئاپۆییان شەرمەزار کرد.
کوردانی هەرێمەکە لە بینای ماڵی کوردانی شاری میچورسکی هەرێمی تامبۆڤی ڕوسیا کۆبوونەوە و پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی سەر ڕێبەر ئاپۆییان شەرمەزار کرد.
کۆبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە بیرەوەری شەهیدان دەستیپێکرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە لەسەرجەم تەمەنەکانەوە بەشداربوون تێیدا، لە بارەی ئامانج و مەرامەکانی پیلانگێڕی قسەیانکرد و جەختییان لەوەکردەوە پیلانگێڕی بۆ کۆتایهێنان بووە بە ئیرادەی گەلی کورد لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا. دەستنیشان کرا بە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و ئامانجی شەهیدان پیلانگێری بەتاڵ کرایەوە.
کۆبوونەوەکە بە وتنەوەی درووشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتای هات.