لە کرێیل ژنان لە ئامادەکارییدا بۆ مانگرتنی ژنان لە ٨ی ئازار

ژنان لە شاری کرێیلی فەرەنسا بۆ بەڕێکخستنکردنی مانگرتنی ژنان کۆبوونەوە کە لە ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژناندا ئەنجام دەدرێت.

٨ی ئازار

لەسەر بانگی یەکێتی ژنانی سۆسیالیست (سەکەبە) ژنان کۆبوونەوە و دەربارەی خواستەکانی تێکۆشانی ئازادی ژن و مانگرتن لە خواردن گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری سەکەبە سەرنجی خستەسەر مێژووی ٨ی ئازار و ئاماژەی بەوەدا سیستەمی سەرمایەداری پیاوسالاری هەوڵدەدات تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی ژنان سەرکووت بکات.

نوێنەری سەکەبە ڕاشیگەیاند لە ئێستادا هەموو جۆرە توندوتیژییەکانی شەڕ، هەژاری و کۆچبەر کردن بەسەر ژناندا دەسەپێندرێت و جەختی لەسەر گرنگی بەرفراوانکردنی تێکۆشانی ئازادی ژنان کردەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیاندرا، پێویستە ژنان لە دژی هەموو هێرشەکان بە مانگرتن لە خواردن هەڵوێست وەرگرن و گوترا: "ژنان بەرخۆدانێکی گشتی ڕێکخراوەی دەکەن. بۆیە ئەم بەرخۆدانە هاوکات هێڵێکی خۆپاراستنیشە. بە بەڕێکخستنمان هێز و پشتیوانی خۆمان بەرفراوانتر دەکەین. مانگرتنی ژنان بەڕێکخستن دەکەین."

ژنان کە بەشداری کۆبوونەوەکە بوون بەڵێنیاندا لە ٨ی ئازاردا پێکەوە کۆبوونەوە و مانگرتن بەڕێکخستن بکەن.