٢٨٥ کەس بە شێوەی ئۆنلاین بەشدارییان کرد، لە سەدا ٩٧.٨ کەس داوای خوێندنیان بە زمانی دایکی کردووە. هاوڵاتیانی ئامەد، ئەستەنبوڵ، ئیزمیر، ئەرزرۆم، سەمسور، وان، مێردین، ئورفا، ڕحا، ئاگری، ئانتالیا، مێرسین، شڕناخ، بورسا، دیلۆک، ئێلح، جۆلەمێرگ، دێرسیم، مەلەتی، ئەدین و سیرت بەشدارییان لە ڕاپرسیەکەدا کرد.
بەگوێرەی ئەنجامەکان لە هەر پێنج منداڵی خوار تەمەن ١١ساڵ زیاتر لە یەک منداڵ بە زمانی دایکی قسە ناکەن.
بە تێپەڕینی تەمەن، ڕێژەی قسەکردن بە زمانی دایکیش کەمی کردووە. ئەم دۆخە پێویستی بە تەدبیری پێویستی کۆمەڵایەتی و بنەماڵەیی هەیە بۆ ئەوەی زمانی دایکی لە جیاتی زمانی تورکی بگات بە نەوەکانی داهاتوو، بۆیە دەبێت لەهەموو بوارێکەوە تەدبیر وەربگیردرێت.
ئەنجامە سەرەنج ڕاکێشەکان
پرۆفایلی بەشداربووان: لەسەد ٩٧.٥ی بەشداربووانی کورد لە سەدا ٨٠.٤ بە کرمانجی و لەسەد ١٧ بە کرمانجکی قسەیان دەکرد.
قسە کردن بە زمانی دایکی لە ماڵەوە: لەسەدا ٤١.٧ بە کرمانجی، لەسەدا ٣٥ بە زمانی تورکی قسە دەکەن.
شارەزایی لەسەر زمانی دایکی: لە سەدا ٣٣.٩ ی بەشداربووان ڕایانگەیاند کە زمانی دایکیان بە باشی تێدەگەن و لەسەد ٢٧.٢ بە باشی قسە دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕێژەی خوێندنەوە بە زمانی دایکی (لەسەد ٢١.٩ زۆر جێگەی دڵخۆشی بوو) و رێژەی نووسین (لەسەد ١٩.١زۆر دڵخۆشکەر بووە).
هۆکاری کەموکۆڕییەکان: نەبوونی پەروەردەی زمانی دایکی، سیاسەتی ئاسمیلاسیۆن و قسەنەکردن لە ماڵەوە وەکوو هۆکاری سەرەکی دەستنیشان کراون.
لەسەد ١٧.٧ی بەشداربووان ڕایانگەیاندووە منداڵەکانیان بە زمانی دایکی پەروەردە دەکەن و ٩٧.٨ ڕایانگەیاندووە دەیانەوێت منداڵەکانیان بە زمانی دایکی پەروەردە بکرێن.