کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی دەم پارتی و مەسعود بارزانی کۆتایی هات

دوای کاتژمێرێک و ٤٥ خولەک، کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمرالی دەم پارتی و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پەدەکە لە پیرمام بە کۆتا هات.

ئەمڕۆ، لە هاوینەهەواری پیرمام (سەڵاحەدین)ـی هەولێر، شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پەدەکە کۆبوویەوە.

کۆبوونەوەی شاندەکە و مەسعود بارزانی ماوەی یەک کاتژمێر و ٤٥ خولەکی خایاند.

کۆبوونەوەکە لە دوای سەردانەکانی شاندەکە بۆ ئیمرالی و دیدارەکان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دێت، دوای دیدارەکانی ئیمرالی شاندەکە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا و زیندانییانی سیاسیی زنجیرە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، هەر لەو چوارچێوەیەشدا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و ئەمڕۆ لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پەدەکە کۆبوونەوەوە.

بڕیاریشە شاندەکە سبەینێ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم کۆببێتەوە و دوو سبەیش لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی دیدار ئەنجام بدەن.