بە دیمەن

گەنجانی وان چالاکییان ئەنجامدا

گەنجانی وان لە چەندین گەڕەکی وان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی چالاکییان ئەنجامدا.

شەرمەزارکردنی قەیوم

لە دژی سەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانی گەورە شاری وان و بڕینەوەی سزا بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی گەورە شاری وان چالاکییەکان بەردەوامە.

گەنجان لە گەڕەکەکانی خاچۆرت، ئاککۆپرو، کالەجک تۆکی، شابانی، بۆستانچی، یونپلک و سەید فەهیم ئارڤاسی وان ڕژانە گۆڕەپانەکان.

گەنجان بە وتنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "قەیومی دز لە کوردستان دەرچۆ" لە گەڕەکەکاندا ئاگریان کردەوە و ناڕەزایەتی شەرمەزاکردنی سەپاندنی قەیومییان نیشاندا. لە بەرانبەردا پۆلیسی دەوڵەتی تورک بە گازی فرمێسک ڕێژ و گولـلەی پلاستیکی هێرشی سەر گەنجانیان کرد و گەنجانیش بە بەرد، فیشەکی ئاسمانی و بۆمبی دەنگی وەڵامی پۆلیسییان دایەوە.