لە میسر باڵەخانەیەک داڕووخا : ١٠کەس گیانیان لەدەستدا

لە قاهیرەی پایتەختی میسر باڵەخانەیەک ڕووخا. بەو هۆیەوە ١٠ کەس گیانیان سپارد و٨ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی میدیاکانی وڵاتی میسر، باڵەخانەیەک لە گەڕەکی قەرداسا غیزای قاهیرە داڕووخا. بەو هۆیەوە ١٠کەس گیانیان لەدەستاوە و ٨ کەسی دیکەش برینداربوون
بە گوێرەی سەرچاوەکان تیمەکانی فریاکەوتن و ئەمبوڵانس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ژێر داروپردووی باڵەخانە ڕووخاوەکەدا بەدوای قوربانیەکاندا دەگەڕێن.
بە پێی شایەتحاڵەکانی ڕووداوەکە، ڕووخانی باڵەخانەکە بەهۆی 'تەقینەوەی بوتڵ'ەوە بووە. پۆلیس سەبارەت بە ڕووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوەکردووە.