بۆکسێنەری کورد عەگید کابایەل بوو بە پاڵەوانی جیهان

بۆکسێنەری کورد عەگید کابایەل لە ڕیاز لە کێشی قورسی WBC لە ڕکابەرە چینیەکەی ژیلی ژانگی بردەوە و بە پاڵەوانی جیهان.

عەگید کابایەل

پاڵەوانێتی جیهانی بۆکسێن (WBC)  لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو.

لە یاری کۆتاییدا بۆکسێنەریی کورد عەگید کابایەلی ٣٢ ساڵ و پاڵەوانێتی پێشوی جیهانی بۆ کێشی قورسی WBC ژیلی ژانگی چینی ڕووبەڕووی یەکبوونەوە.

عەگید کابایل لە گڕی شەشەمدا بە سەرکەوتوویی لە ڕکابەرە چینییەکەی بردەوە و بووە پاڵەوانی جیهان.

کابایل تا ئێستا ٢٦ یاری پڕۆفیشناڵی بەبێ دۆڕان تۆمارکردووە.

عەگید لە دوای یارییەکە قسەی کرد و گوتی: " زۆر دڵخۆشم و ئەمە کارێکی مەزن بوو. سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە یارمەتیدەرم بوون."

عەگید کابایەل کە لە ئەڵمانیا لە دایکبووە، نەوەی بنەماڵەیەکی کوردی ناوچەی بازارجخی مەڕەشە.