جینۆسایدی ئەرمەنییەکان یادکرایەوە: دەست لە نکۆڵی هەڵبگرن
١١٠ هەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان لە چەند شارێک یادکرایەوە. لە چالاکییەکەدا بانگەوازی دادپەروەری کرا و داواکرا کۆتایی بە نکۆڵی بهێنرێت.
١١٠ هەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان لە چەند شارێک یادکرایەوە. لە چالاکییەکەدا بانگەوازی دادپەروەری کرا و داواکرا کۆتایی بە نکۆڵی بهێنرێت.
بەبۆنەی ١١٠ هەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان لە چەند شارێک چالای ئەنجامدرا.
ئەدەنە
کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی نەژادپەرستی و جیاکاری لقی ئەدەنەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)، ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. مۆم بۆ یادی قوربانیان داگیرسێندرا. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا، ئەرمەنییەکان بێجگە لەوەی کۆمەڵکوژکران، بەڵکو ماڵ و موڵک و یادەوەری و مێژووییان دەستیان بەسەردا گیرا. گوترا: "نکۆڵی لە جینۆساید، بەردەوامیدانە بە جینۆساید. کۆتایی بە نکۆڵی بهێنن. هێشتا دادپەروەری بەدی نەهاتووە".
مێرسین
لە مێرسین چەندین پارێزەری مافەکانی مرۆڤ بەشداربوون لە ڕاگەیاندراوی ئیهەدەی مێرسین. بەڕێوەبەری ئیهەدە غازی ئینجی ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.
هاتای
ئیهەدە لە هاتای لەبەردەم بینای کۆمەڵەکە ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. تێیدا قوربانیان بیرهێنرانەوە و داوای دادپەروەری کرا.
ئەزمیر
لقی ئیهەدەی ئەزمیر، لە بینای کۆمەڵەکە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی بەست. تیشکخرایە سەر کۆمەڵکوژییەکانی سەر گەلان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا.
ڕحا
لقی ئیهەدەی ڕحا، لە بینای کۆمەڵەکە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی بەست. تێیدا ئاماژە بەوە کرا، نکۆڵی بەردەوامە. داوای کرد کۆتایی بە نکۆڵی بهێنرێت.