سەدان دانیشتووی کانتۆنی ڕەقە، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج، بۆ بەخاکسپاردنی ئەندامی هیلالی زێڕین دیالا سلێمان و شەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج فەواز ئەل حەماد و مەراسیمی غیابی بۆ شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن زیائەدین تەرمش، بەرەو گۆڕستانی شەهیدانی شارۆچکەی ئەلحکومیەی باکووری شاری ڕەقە کەوتنەڕێ.
ئەندامی هیلالی زێڕین دیالا سلێمان لە ٢٣ ی نیسانی ٢٠٢٥ لە بەرخۆدانی تشرین شەهیدبوو، شەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج فەواز ئەل حەمادە لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ شەهیدبوو، شەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج، زیائەدین تەرمش لە ٨ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین شەهیدبوو.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، فەرماندە لە ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج محەمەد عەلی قسەی کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد. بەڵێنی دووپاتکردەوە بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان تا ئازادکردنی تەواوی خاک.
هەروەها وتەبێژی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا لە کانتۆنی ڕەقە، بوسەینە عەبدۆ وتەیەکی پێشکەش کرد.
پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
تەرمی شەهیدان دیالا سلێمان و فەواز ئەل حەمادە بە درووشمی "شەهید نامرن" بەخاک سپێردرا.