جارێکی تر لە کۆبانی ڕێبەرەکەمان لە ئامێز دەگرین
عایشە ئەفەندی رایگەیاند هیوا و باورمان وایە کە جارێکی دیکە لە کۆبانی پێشوازی لە ڕێبەرەکەمان،ڕێبەر ئاپۆ دەکەین.
عایشە ئەفەندی رایگەیاند هیوا و باورمان وایە کە جارێکی دیکە لە کۆبانی پێشوازی لە ڕێبەرەکەمان،ڕێبەر ئاپۆ دەکەین.
عایشە ئەفەندی، وتەبێژی دەستپێشخەری ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە کۆبانی، سەبارەت بە هەڵمەتی "دەمەوێت لەگەڵ ئۆجالان دیدار بکەم" لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
عایشە ئەفەندی سەبارەت بە "مافی هیوا" ڕایگەیاند مافێکی ڕەوایە، بەڵام کاتێک باس لە ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت، دەبینن کە سیستەم و ڕژێمی ئەشکەنجەدان بەکار دەهێنرێت. عایشە ئەفەندی بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم دۆخە ساڵانێک بەردەوامە، وتی: "ڕێبەر ئاپو وەک مێژوویەکی نوێ، وەک داستانێک لە نێو کۆمەڵگادا، سەرلەنوێ سەریهەڵدایەوە. ئەم داستانە ترسێکی بۆ حکومەت و دەسەڵاتداران دروست کردووە. چونکو زاڵمان لە بیرۆکەکانی رێبەر ئاپۆ دەترسن. بۆیە دەڵێن ئەو پرسە یاساییە، بەڵام نە بنەماڵە و نە پارێزەرەکانی دەتوانن لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیدار بکەن. بەڵام گەلەکەمان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدانێکی بێوێنەیان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات نیشانداوە."
عایشە ئەفەندی لە میانەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، سەرەڕای داواکارییەکانی گەل و داواکارییەکانی ئازادیخوازان لە سەرانسەری جیهان بۆ ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەی (سی پی تی) هیچ دەنگێکی نییە و وتی: "سی پی تی چەند جارێک لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کۆبووەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی ئەو دیدارانە بڵاونەکردووەتەوە و وردەکارییەکان بڵاو نەکراوەتەوە. ئەگەرچی ئێمەش تەمەنمان ڕۆیشتووە، بنەماڵەی شەهیدین و قژمان سپی بووە بەڵام دەمانەوێت رێبەرەکەمان ببینین، چونکە بە بیرۆکەکانی رێبەرەکەمانەوە سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە.
عایشە ئەفەندی لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە پێویستە بە شێوەیەکی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت، لەبەر ئەوە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئێمەش رێبەرەکەمان ببینین. کاتی ئەوە هاتووە لە کۆبانی ڕێبەرەکەمان لە ئامێز بگرین. ئێمە چاوەڕێی ئەوە بووین لە پەیامەکەی ٢٧ی شوباتدا بە شێوەی ڤیدیۆیی ڕێبەرەکەمان ببینین، بەڵام بەداخەوە ڕێگە نەدرا. هەروەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ یەکەمجار هاتە کۆبانی، ئێستاش چاوەڕێی ئەوە دەکەین جارێکی دیکە لە کۆبانی پێشوازی لێبکەین و لەئامێزی بگرین، هیوادارین و بە دڵنیاییەوە ئەو هیوامان بەدی دێت."