لە تەبقە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا
لە شاری تەبقەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، ڕێپێوان و گردبوونەوە ئەنجامدرا.
لە شاری تەبقەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، ڕێپێوان و گردبوونەوە ئەنجامدرا.
لقی کانتۆنی تەبقەی دەسپێشخەریی سوریا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و نیشاندانی پشتیوانی بۆ بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" ڕێپێوانێکی ئەنجامدا. نوێنەرانی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، ئەنجوومەنی پارتی سوریای ئایندە، کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا و چەندین کەس بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
ڕێپێوانەکە لە گەڕەکی ئەوەل (یەکەم) دەستی پێ کرد، پانکارتی "ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەری ئاشتی و دیموکراسیی گەلانە" هەڵگیرا و وێنەی ڕێبەر ئاپۆ بەرزکرایەوە.
جەماوەر تا گەڕەکی ئەلسانی (دووەم) بێ وەستان درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە. لەوێ پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان، ئەندامی کانتۆنی تەبقەی دەسپێشخەریی سوریا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ڕیاز ئەلوالی ڕایگەیاند ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری بۆ کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەش کردووە، بانگەوازی دیالۆگ دەکات و توندوتیژی ڕەت دەکاتەوە.
ڕیاز جەختی کردەوە، سەرەڕای گۆشەگیریی توند، ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشێت بۆ چارەسەر و ئاشتی، گوتی ئیتر نابیت پێشنیارەکانی ڕێبەر ئاپۆ پشتگوێ بخرێت.
لەکۆتاییدا، گوتی: "ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان داخوازییەکی ئاسایی نیییە، بەڵکو پێویستییەکە لە دەرگای ئایندە لەبەردەم گەلانی ئازادیخواز دەکاتەوە".
ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیای کانتۆنی تەبقە، ڕانیا بیتار ڕایگەیاند ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەر گۆڕانێکی دیموکراتیکی ڕاستەقینە لە هەرێمەکە گرنگە.
ڕانیا تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ گوتی: "هەڵوێستی ڕێبەرێتی نەوەک هەر دژی گۆشەگیری، بەڵکو هەڵوێستی ڕامان و فەلسەفەیەکی ئازادە. ئەمە دەیسەلمێنێت کە ڕامانە ئازادەکان لە کەرەستەکانی چەوساندنەوە بەهێزترە. ئامانجی گۆشەگیری لەناوبردنی ڕامانەکانی بوو، بەڵام ئەم ئامانجە بەدی نەهات".
لەکۆتاییدا جەختی کردەوە، تا ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ درێژە بە تێکۆشان دەدەن، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی گەلانی ئازادیخوازە.
ڕێپێوانەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.