فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) مەزڵوم عەبدی دەربارەی بڕیارەکەی پەکەکە لە هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، دەڵێت: "بڕیارەکەی پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخستنەکەی و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و دەسپێکردنی پرۆسەی سیاسەتی دیموکراتیک، ڕێزگرتنە لە بانگەوازەکەی سەرۆک ئۆجالان. پەکەکە لە تێکۆشانە درێژخایەنەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆڵێکی مێژوویی و گرنگی گرتووەتەئەستۆ. بڕوامان وایە، ئەم هەنگاوە نوێیە دەرگای پرۆسەی سیاسی و ئاشتییانە لە هەرێمەکە دەکاتەوە.
هیواخوازین لەگەڵ ئەم پێشهاتەدا، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان هەنگاوی پێویست بنێن و هەموو دۆستان پشتگیری لەم پرۆسەیە بکەن".