شاندێكی فەڕەنسا سەردانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کرد

شاندێکی فەڕەنسا بە ئامانجی ئەوەی لە نزیکەوە پڕۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بناسن و بە مەبەستی پەرەپێدانی دیالۆگ و پشتیووانی سەردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان کرد.

شاندێکی باڵا بە ئامانجی ناسینی ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری و پەرەپێدانی دیالۆگی سیاسیی سەردانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان کرد.

شاندەکە لە سەرۆکی فەخری کۆمەڵەی دۆستانی کوردستان-فەرەنسا سیلڤی جان، پەرلەمانتاری شاری سێن-سانت دێنیسی، ئەندامی پارتی کۆمۆنیستی و ڕێکخراوە چەپەکان و ئێمیلی لوس، بەڕێوەبەری بەشی پڕۆژەی نێونەتەوەی میشێل لۆرانت و ڕۆژنامەنووسی فەرەنسی ڕۆزا موسەوی، کە لە ڕۆژنامەیL’Humanité  ی چەپ کاردەکات، پێکهاتووە.

شاندەکە لە لایەن هاوسەرۆکانی ئەنجوومەنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری حسێن عوسمان و ئەڤین سوێدەوە پێشوازییان لێکرا.

لە سەردانەکەدا هەر دوو لایەن پێشهاتەکان و پێشکەوتنەکانیان لە هەرێمەکانی سووریا تاوتوێ کرد. 

هاوسەرۆکانی ئەنجوومەنی ئیدارەی خۆەبەڕێوەبەری دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەزموونی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییان بۆ شاندەکە هەڵسەنگاند.

سیلڤی جان ئاماژەی بەوەدا ئامانجیان لە سەردانەکەیان تێگەشتنبووە لە مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە نزیکەوە و هەروەها گرنگی سەرکەوتنەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و ڕۆڵی ژنان تێیدا، تێکۆشان سەرلەنوێ بونیاتنانەوە لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ لە دژی داعش.

کۆمەڵەی دۆستانی کوردستان-فەڕەنسا (AFK) ڕێکخراوێکی فەڕەنسییە کە لە ساڵی ٢٠١٣دا وەک وەڵامێک لە دژی تیرۆرکردنی سێ چالاکوانی ژنی کورد لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا دامەزرا.

ئامانجی کۆمەڵەکە لە سەردانەکەدا بە هێزکردنی یەکگرتنی لە نێوان گەلی کورد و فەڕەنسایە و بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لەسەر پرسی کورد، پێشخستنی مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و دیموکراسی، بە تایبەتی لە بواری بە هێزکردنی ژنان و پێکەوە ژیان لە نێوان پێکهاتەکاندا.