ژنانی جەزیرەی بۆتان دژی قڕکردنی ژنان ڕێپێوانیان کرد
ژنانی جەزیرەی بۆتان دژی کوشتنی ژنان ڕێپێوانیان کرد و ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر کۆمەڵکوژیی ژنان.
ژنانی جەزیرەی بۆتان دژی کوشتنی ژنان ڕێپێوانیان کرد و ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر کۆمەڵکوژیی ژنان.
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و دایکانی ئاشتی، نووسینگەی یاسایی شەرناخ و ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان دژی کوشتنی ژنان ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا پانکارت و درووشم دژی کوشتنی ژنان بەرزکرایەوە.
لە چالاکییەکەدا چەند وتەیەک پێشکەشکرا و کوشتنی ژنان شەرمەزار کرا.
پاشان ڕاگەیاندراوێک لەلایەن ئەندامی تەژەئا نافیە گەچگەل خوێنرایەوە، ئاماژەی بەوە کرد بەهۆی سیاسەتی دەسەڵاتەوە ڕۆژانە لە کوردستان و شارەکانی تورکیا ژن دەکوژرێن.
نافیە جەختی کردەوە، سیاسەتی سزانەدانی تاوانباران ڕێگە بۆ کوشتنی ژنان دەکاتەوە و داوای کرد ڕێککەوتنی ئیستەنبوڵ بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دووپاتی کردەوە کە دژی کوشتنی ژنان تێکۆشان مەزنتر دەکەن، جەختی کردەوە بەرامبەر هەموو توندوتیژی و سیاسەتێکی قڕکردن، لە هەموو بوارێکدا ڕەنج و هەبوون و دەنگ و ڕەنگی ژن دەپارێزن، ئەو زیهنیەتە شەرمەزاردەکەین کە ژنان دەکوژێت.
چەند وتەیەکی تر پێشکەشکران، چالاکییەکە بە چەپڵە و بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.