کەجەکە کۆمەڵکوژی سێواسی بیرهێنایەوە
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ٣٢ساڵەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی سێواسەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕێزدارییەوە یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەی کردەوە.
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ٣٢ساڵەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی سێواسەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕێزدارییەوە یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەی کردەوە.
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ڕاگەیاندراوێکدا یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی سێواسی کردەوە و گوتی: "ڕێگەی ڕزگاری و کۆتایهێنان بە مێژووی کۆمەڵکوژی و قڕکاری کۆتایهێنانە بە تێگەی دەوڵەت-نەتەوەی یەکپەرست."
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:
"ماوەی ٣٢ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی سێواس تێپەڕ دەبێت کە بە نیگەرانی و ئازارێکی مەزنەوە یادی دەکەینەوە. جارێکی دیکە ئەم کۆمەڵکوژییە شەرمەزار دەکەین کە بەدەستی هێزە نەژادپەرست، پاشڤەڕۆ و فاشیستەکان ئەنجام درا و بەڕێز و پێزانینەوە یادی ئەو کەسانە دەکەینەوە کە لە کۆمەڵکوژیەکەدا گیان لەدەستدا. کۆمەڵکوژی سێواس یەکێکە لە دڕندەترین کۆمەڵکوژییەکانی مێژووی مرۆڤایەتی. زۆرینەی قوربانییەکان نووسەر، هونەرمەند، ڕۆژنامەوان و رۆشنبیر بوون کە بۆ بەشداربوون لە چالاکییەک کە لە سێواس ئەنجام دەدرا، لە هۆتێلی مادماک کە تێیدا دەمانەوە بە شێوەیەکی خوێنخۆری سوتێندران. زۆرینەی قوربانییەکان هێشتا لە تەمەنی گەنجیدا بوون. ئامانج و شێوازی ئەنجامدانی ئەم کۆمەڵکوژییە دڕندانەیە لە دڵ و یادەوەری کۆمەڵگەی عەلەوی و گەلی کوردستان و تورکیادا بووە بە برینێکی مەزن.
کۆمەڵکوژی سێواسیش هاوشێوەی کۆمەڵکوژی چۆرووم و مەڕەش هێرشێک بوو لە دژی گەل و کۆمەڵگەی عەلەوی، هەمیش کۆمەڵکوژییەک بوو لە دژی ڕۆشنبیری دیموکراتیکی شۆڕشگێری تورکیا. بەم کۆمەڵکوژییەوە کە بەرهەمی زیهنیەتی دەوڵەت-نەتەوەی پاشڤەڕۆ و یەکپەرس بوو، ئامانجەکە ڕەشکردنی ئایندەی هاوبەشی دیموکراتیکی ئازادی گەلان بوو، وە کۆمەڵگە پێکڕا قڕ و ملکەچ بکرێت. ئەم ئامانجە لە هەموو کۆمەڵکوژییەکانی سەر کۆمەڵگەی عەلەوییدا زۆر بەڕوونی بینراوە. هەموو جارێک ڕۆڵییان بە هێزی پرۆڤۆکاتۆر و میلیشا دا، بە دەستی ئەو هێزانە هەوڵیاندا ناکۆکی بخەنە نێوان مەزهەبەکان و دواتریش ژینگەی هێرش و کۆمەڵکوژیەکان بڕەخسێنن. خودی دەوڵەت لە پشتی هەموو ئەم هێرشانەوە بوو. هەڵوێستی مافدارکردن و پاراستنی کۆمەڵکوژکەرەکان، زۆر بەڕوونی ڕۆڵی دەوڵەتی لە کۆمەڵکوژییەکاندا دەرخستەبەرچاو. هەمان دۆخ لە کۆمەڵکوژی سێواسیشدا نیشان درا. ئەوانەی کۆمەڵکوژییەکەیان کرد چەندین ساڵ پارێزگارییان لێکرا و لە کۆتایشدا وەک مافدار نیشان دران.
نزیکایەتی دەوڵەت لە دژی عەلەوییەکان و گەلی کورد هەمان نزیکایەتییە. هەروەک چۆن لە پرۆسەی دەوڵەتی کۆماردا نکۆڵی لە گەلی کورد کرا، هەوڵی کۆمەڵکوژکردنیان درا، نکۆڵی لەسەر عەلەوییەکانیش سەپێندرا و بە هۆکاری چاند و باوەڕدارییەکەیان فشاریان خرایەسەر، کۆمەڵکوژی و قڕکردنیان بەسەردا سەپێندرا. دەوڵەت هەمان نزیکایەتی لەدژی گەل و کولتوورەکانی دیکەشدا بەڕێوەبردووە. گەلی کورد کە ئەم حەقیقەتەی دەوڵەتی بە قوڵی هەستپێکردووە بە گشتی لەگەڵ هەموو ئەو گەلانەی کۆمەڵکوژ کراون و بە تایبەت بەرانبەر عەلەوییەکان هەڵوێست و پشتیوانییەکی بەهێزی نیشان داوە.
ئەم میتۆدی نکۆڵی، کۆمەڵکوژی و قڕکارییە کە لە دژی هەموو گەلان سەپێندراوە، وابەستەی زیهنیەتی دەوڵەت-نەتەوەی تاکپەرستە. ڕزگاری و کۆتایهێنان بەم مێژووی کۆمەڵکوژی و قڕکردنە بە لەباربردنی تێگەی دەوڵەت-نەتەوەی یەکپەست دێتەئاراوە. ئیمکانی ئەمەش بە دیموکراتیزەکردنی کۆمارە.
بانگوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەهەرییەوە دەیەوێت کۆتای بە مێژووی قڕکردن و کۆمەڵکوژی بهێنێت، لەسەر بناغەی ئازادی و یەکسانی بۆ هەموو گەلان ژیانێکی دیموکراتیکی خوشک-برایەتی بونیات بنێت. ئێمەیش لەو باوەڕەداین کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە هاوپەیمانێتی گەلان و تێکۆشانی ڕێکخستنبوو پێکدێت و بە ژیانی ئازادی دیموکراتیکی دەکەوێتە پراکتیکەوە کە ئاواتی لە مێژینەی گەلە. ڕاستترین وەڵاممان لە دژی ئەم کۆمەڵکوژیانەی سەر گەلان، پێکهێنانی ئەم ئامانجە مێژوویەیە. بەم هەست و باوەڕەوە جارێکی دیکە ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژی سێواسدا گیانیان لەدەستدا بە ڕێز و شکۆوە یاد دەکەینەوە."