هۆزان مزگین لە ڕەقە یادکرایەوە
لە ڕەقە بۆ یادی هۆزان مزگین چالاکی ئەنجامدرا و لە چالاکییەکەدا گۆرانی پێشکەش کرا.
لە ڕەقە بۆ یادی هۆزان مزگین چالاکی ئەنجامدرا و لە چالاکییەکەدا گۆرانی پێشکەش کرا.
بەبۆنەی ٣٣ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هۆزان مزگین (غوربەت ئایدن)، دەستەی کەلتوور و هونەری ڕەقە و تەبقە بە هاوکاری بزووتنەوەی کەلتووری ژنانی هیلالی زێڕین، بە درووشمی "ئێمە بە ڕۆحی ١١ ی ئایار و هونەری شۆڕشگێڕی، کۆمەڵگەی دیموکراتیک بنیات دەنێین و ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەکەین" زنجیرە چالاکییەکی هونەری و کەلتووری ئەنجامدا.
چالاکییەکە لە ناوەندی کەلتووری ڕەقە بە بەشداری نوێنەری دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و ڕۆشنبیران و ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا پێکهات.
هاوسەرۆکی دەستەی کەلتوور و شوێنەوار ڕەقە لیاڤ خەلیل ڕایگەیاند شەهید مزگین سیمبولی فیداکاری و مۆراڵی بەرز و عەشقی وڵات بوو، ڕۆڵی پێشەنگی گێڕاوە لە بواری کۆمەڵایەتی و سەربازی و کەلتووریدا و دەنگی ئەو ڕوحی ناسنامەی کورد و بەرخۆدانی هەڵگرت و بۆ ئازادی ژنان و کەلتووری دیموکراتیک بوو بە سیمبول.
ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا، جیهان محەمەد لەسەر هێڵ و تێکۆشانی هونەری شەهید مزگین گوتی: "هونەرەکەی بۆ بەدیهێنانی فەلسەفەی ژیای ئازاد تەرخانکرد و بوو بە نموونە بۆ هەموو ژنێکی تێکۆشەری ڕێگەی شکۆ و ئازادی".
پاشان سینڤزیۆنێک لەسەر ژیانی شەهید مزگین پێشکەشکرا و گرووپە هونەرییەکان گۆرانی نیشتیمانیان پێشکەش کرد.