لە کۆبانی یادی شەهید مزگین بەرز ڕاگیرا

لە کۆبانی بە مەراسیمێکی جەماوەری یادی شەهید مزگین (غوڕبەت ئایدن) هونەرمەندی شۆڕشگێر کرایەوە.

لە کۆبانی لە ناوەندی کەلتووری و هونەری باقی خدۆ بە ئامادەبوونی جەماوەری گەل یادی شەهید مزگین (غوڕبەت ئایدین) بەرز ڕاگیرا. هەروەها هونەرمەندانی کوردی تەڤ-چاند بە بیر هێنرانەوە.

پاش خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان، زۆزان ئەندامی کەلتووری و هونەری باقی خدۆ قسەی کرد و ڕایگەیاند: "ژنان لە هەموو بوارەکاندا خۆیان سەلماندووە، هەم لە بواری هونەر و هەم لە بواری سیاسی و سەربازیدا خۆیان پێشخستووە، ژنان بوونەتە پێشەنگ و نموونەیان مزگینە. مزگین بەرامبەر هەر جۆرە دەسەڵاتداریەکدا وەستایەوە و بوو بە دەنگی ژنان. هەروەها ژنانی هونەرمەند لە ڕێگەی شیعر، گۆرانی و هەڵبەستەوە ئەوە ئەرکەیان لە ئەستۆ گرتووە."

پاش وتارەکان کورتە فیلمێک لەسەر ژیانی هونەرمەندانی کورد نمایشکرا.

دواتر گرووپی ئەسمەر و بۆتان ئاوازە شۆڕشگێڕییەکانی خۆیان پێشکەش کرد.