لە دۆرتموند و کاسێل شەهیدان یادکرانەوە
لە شاری دۆرتموند و کاسێلی ئەڵمانیا شەهیدان یادکرانەوە.
لە شاری دۆرتموند و کاسێلی ئەڵمانیا شەهیدان یادکرانەوە.
لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا لە کەسێتی شەڕڤانی قەسەدە جگەرخوێن گولۆ کە ڕۆژی ٨ی ئایار لەسەر ئەرکەکەی لە قامیشلۆ شەهید بوو، هەروەها ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر کە ڕۆژی ٣ی ئایار کۆچی دوایی کرد، لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا و زۆر کەس بەشداربوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن، سیاسەتمەداری پەرۆ دوندار قسەی کرد و تیشکی خستەسەر گۆڕانی تەڤگەری ئازادی کورد، هەروەها لە ڕۆژی دایکاندا، دایکانی شەهیدانی بیرهێنایەوە.
دوندار تیشکی خستەسەر بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ و ڕاگەیاندراوی کۆنگرەی پەکەکە و گوتی: "ئایدۆلۆژیا و باوەڕمان بەهێزە. باوەڕمان بە خۆمانە".
چالاکییەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.
کاسێل
لە شاری کاسێلی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) چالاکییەکی بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار ئەنجامدا، یادکردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادی دەستی پێ کرد.
ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجانی کاسێل ڕۆژی دایکانیان لە دایکانی شەهیدان و هەموو دایکان پیرۆز کرد و گوڵیان بەخشی بە دایکانی بەشداربوو کرد. نوێنەرانی کۆمار لە کەسێتی شەهید حەقی قەراردا هەموو شەهیدانی بیرهێنایەوە.
لەلایەن کۆماوەوە چەپکەگوڵ پێشکەشی دایکی شەهید هاوڕێ چیا کرا و دایکی شەهید گوتی: "ئەم گوڵە پێشکەش دەکەم بەو ڕۆڵانەی بۆ گەلەکەیان بەرخۆدانیان کرد و شەهیدبوون". پاشان دایکان گوڵیان لەبەردەم وێنەی شەهیدان دانا.
هەڤاڵ موکەڕەم تیشکی خستەسەر تێکۆشانی حەقی قەرار و محەمەد کاراسونگور و دەنیز گەزمیش و هەڤاڵانی و هۆزان مزگین و سری سورەیا ئۆندەر و شەهیدانی مانگی ئایار، گوتی: "یادی ئەوان، ڕێگەمان ڕووناک دەکاتەوە".