بە دیمەن

سری سورەیا ئۆندەر لە لەندەن یادکرایەوە

لە لەندەن بۆ ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر کە ٣ ی ئایار کۆچی دوایی کرد، چالاکی یادکردنەوەی جەماوەریی ئەنجامدرا.

لە لەندەن چالاکییەکی جەماوەری بۆ یادکردنەوەی ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەر کە ٣ ی ئایار کۆچی دوایی کرد، ئەنجامدرا. سیاسەتمەدار سەرپیل کەمالبای و عوسمان بایدەمیر و زۆر کەس بەشداربوون.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، مۆم لەدەوری وێنەی سری سورەیا ئۆندەر داگیرسێنرا.

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی کوردی لەندەن ئیسحاق میلانی ڕایگەیاند ئۆندەر میراتێکی مەزنی جێهێشتووە، گوتی: "دیسانەوە هاوڕێی گەلی کوردو هەڤاڵی ڕێبەر ئاپۆ بە ڕێز و سوپاسەوە بیردەهێنێنەوە".

عوسمان بایدەمیر ڕایگەیاند ئۆندەر بۆ ئاشتییەکی شکۆدار و دیموکراسی تێکۆشا و هەردەم پشتیوانی گەلی کورد بووە.

سەرپیل کەمالبای ڕایگەیاند ئۆندەر هەرگیز بەرامبەر فاشیزم پاشەکشەی نەکرد، بۆ یەکسانی و ئازادی بوو بە ئەکتەرێکی مەزن لە پرۆسەیەکی گرنگدا، گوتی: "دژی ئەو کەسانەی ئەم پرۆسەی ئاشتییە وەک "کۆتاییهێنان بە تیرۆر" ناودەبەن، ئێمە ئەم پرۆسەیە بە ئاشتی و ئازادی تاجدار دەکەین".

پاشان عوسمان بایدەمیر و سەرپیل کەمالبای، سەرەخۆشییان قبووڵ کرد.