لە بێنسهایم چالاکی جەژنی زمانی کوردی بەڕێوەچوو
لە بێنسهایم بەبۆنەی جەژنی زمانی کوردییەوە چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا ئاماژە بە هەوڵەکان کرا بۆ پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی.
لە بێنسهایم بەبۆنەی جەژنی زمانی کوردییەوە چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا ئاماژە بە هەوڵەکان کرا بۆ پاراستن و پێشخستنی زمانی کوردی.
لە شاری بێنسهایمی ئەڵمانیا بەبۆنەی ١٥ ی ئایار جەژنی زمانی کوردییەوە، چالاکییەک ئەنجامدرا. مامۆستایانی کوردی و نووسەران و شاعیران بەشداری چالاکییەکە بوون.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دەستی پێ کرد.
قسەکەران هەڵسەنگاندیان بۆ ڕەوشی ئێستای زمانی کوردی لە تاراوگە کرد. چالاکییەکە بە پرسیار و وەڵامی بەشداربووان و پێشکەشکردنی خواردنی کوردی بەردەوام بوو.
لە چالاکییەکەدا ئاماژەکرا بە هەوڵەکان بۆ پاراستن و پێشکەوتنی زمانی کوردی و چالاکییەکە کۆتایی هات.