بە دیمەن

لە شاری کۆڵن یادی هۆزان مزگین کرایەوە

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە کەسایەتی هۆزان مزگین، هۆزان سەفکان، بابی تەیار و ئایسەل دۆغان سیاسەتمەداری شۆڕشگێڕ لە مەراسیمێکدا لەلایەن تەڤ-چاند و هونەری مزگینەوە بەڕێزدارییەوە یادیان کرایەوە.

تەڤگەری چاند و هونەری ئەوروپا (تەڤ-چاند) و هونەری مزگین، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە هۆڵی کولتوربونکەر، لە کەسایەتی هونەرمەند و فەرماندەی گەریلا هۆزان مزگین (غوربەت ئایدین) کە لە ١١ی ئایار لە تەتوان شەهید بوو، یادی هۆزان سەفکان (جەلال ئەرجان)، بابی تەیار (جومعە خەلیل)، ئایسەل دۆغان ئەندامی گرووپی ئاشتی و کادێرانی شەهیدی تەڤگەری چاند و هونەر بە ڕێزدارییەوە یادیان کرایەوە.

لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا وێنەی هونەرمەندانی شەهید کە لە مانگی ئایاردا شەهید بوون دانرا، هەروەها دەفتەرێکی یادەوەری لە هۆڵەکەدا دانرا هەرکەس یادەوەرییەکانی خۆی تێدا تۆمار دەکرد. نوێنەری ڕێکخراوە دیموکراتیکە کوردییەکانی ئەڵمانیا، هونەرمەندانی تەڤگەری چاند و هونەری ئەوروپا و کەسانێکی زۆر لە کوردانی دەوروبەر لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەکەدا بەشدارییان کرد. مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی و وتنەوەی سروودی "ئەی ڕەقیب" بەڕێوە چوو.

پاشان هونەرمەند بەرماڵ چەم وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: هونەری هۆزان مزگین هاوکات ژیانی گەریلایەتی نمونەیەکە بۆ نەوەکانی داهاتوو.

لەم مەراسیمەکەدا فیلمێکی دوکومێنتاری لەسەر ژیانی هۆزان مزگین پەخش کرا. پاشان هونەرمەند گولێ مایەرا هونەری خۆی پێشکەش کرد. هەروەها بە گۆرانیەکانی سەرحەد چارنەوا، دەنیز دەمان و گۆرانییەکانی هۆزان سەرحەد مەراسیمی یادکردنەوەکە بەردەوام بوو.

بە ناوی تەڤگەری چاند و هونەری ئەوروپاوە خەمگین بیرهات وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە تێکۆشانە هونەریەکانی هۆزان مزگین و هۆزان سەفکان کرد لە ئەوروپا.

مەراسیمی یادکردنەوەکە بە گۆرانییەکانی خەمگین بیرهات و خەلیل خەمگین و وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.