بە دیمەن

کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە کۆبانێ یادکرانەوە

کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە ئەمڕۆ شەهیدبوونیان لە ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە ڕاگەیاندرا، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە کۆبانێ یادکرانەوە.

کادرانی پێشەنگی پەکەکە فوئاد (عەلی حەیدەر قەیتان) و ڕەزا ئاڵتون کە ئەمڕۆ شەهیدبوونیان لە ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە ڕاگەیاندرا، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە کۆبانێ یادکرانەوە. یادەکە لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە بەشداری گەلی کۆبانێ ئەنجامدرا. لە یادەکەدا وێنەی شەهیدان هەڵگیرا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ محەمەد محەمەد ڕایگەیاند پەکەکە لە هەموو جێیەک تێکۆشانێکی بێ‌هاوتای بۆ مرۆڤایەتی ئەنجامدا، گوتی: "لەسایەی تێکۆشانی شەهیدان ئەمڕۆ لێرەین. ئێمە قەرزاری شەهیدانین".

محەمەد تیشکی خستەسەر "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ و ڕایگەیاند بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ، بانگەوازی ئازادی و ئاشتییە، پەکەکەش لەسەر ئەم بناغەیە کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا و پرۆسەیەکی نوێ دەستی پێ کرد، گوتی: "دەبێت بۆ ئەم پرۆسەیە ئامادە بین. وەک گەنجان تا کۆتایی بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک تێدەکۆشین. ئێمە هەردەم خاوەنداری لە شەهیدان دەکەین".

پاشان لەدەوری وێنەی شەهیدان، مۆم داگیرسێندرا و یادەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.