کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە لوزەرن یادکرانەوە
کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە ئەمڕۆ لە ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە شەهیدبوونیان ڕاگەیاندرا، لە لوزەرن یادکرانەوە.
کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە ئەمڕۆ لە ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە شەهیدبوونیان ڕاگەیاندرا، لە لوزەرن یادکرانەوە.
کادرانی پێشەنگی پەکەکە فوئاد (عەلی حەیدەر قەیتان) و ڕەزا ئاڵتون کە ئەمڕۆ لە ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە شەهیدبوونیان ڕاگەیاندرا، لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی لوزەرن یادکرانەوە. لە شوێنی یادکردنەوەکە، وێنەی کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون و ڕێبەر ئاپۆ هەڵواسران.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی کوردی لوزەرن ئەرجان گونەش ڕایگەیاند هەردوو هاوڕێی شەهید تا کۆتایی لە بەرەی پێشەوە بوون، گوتی: "لەسەر ڕێگەی ئەوان درێژە بە ڕێپێوانی ئازادی دەدەین".
ئەندامی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان فاتمە تۆرە ڕایگەیاند قەرزاری هەموو شەهیدانن و سەربەرزن بە شەهیدان.
سیاسەتمەدار سدیق باتور ڕایگەیاند عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون هەڤاڵی نزیکی ڕێبەر ئاپۆ بوون، گوتی: "بەبێ ناسینی ئەوان، تێگەیشتنمان لە پەکەکە کورت دەهێنێت. ئەو پرۆسەی ئەمڕۆ دەستی پێ کردووە، شایستەی ڕۆحی ئەوانە. ئێمە بەگوێرەی ڕاستی شەهیدان، درێژە بە تێکۆشان دەدەین".
یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.
لە چەند ناوەندێکی سویسرا پرسەی سەرەخۆشی بەڕێوەدەچێت
لە شارەکانی بێرن و زیوریخ و بازل و ژنێڤ و ئاراو و سۆلۆزەرن و لوزەرن و وینتەرتور و سانت گالن و بێلیزۆنا و لۆزانی سویسرا، بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون پرسەی سەرەخۆشی دادەنرێت.