لە کۆبانێ 'ناوەندی دەستپێشخەری ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان' کرایەوە
ناوەندی سێهەمی سووریای دەستپێشخەری ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە شاری کۆبانێ کرایەوە.
ناوەندی سێهەمی سووریای دەستپێشخەری ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە شاری کۆبانێ کرایەوە.
لەسەر ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا 'دەستپێشخەری سووریای ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' لە شاری قامیشلۆ و حەلەب ناوەندی هەیە. ئەمڕۆ ناوەندی سێهەم لەسەر ئاستی کانتۆنی فورات لە شاری کۆبانێ کرایەوە.
بە سەدان دانیشتووی کانتۆنەکە، ئەندامانی دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و ڕێکخستنەکانی ژنان بەشداری کردنەوەی ناوەندی دەستپێشخەری سووریای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بوون.
مەڕاسیمی کردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد، پاش ڕێزگرتنەکە وتەبێژی دەستپێشخەری ئازادی ڕێبەر ئاپۆی کانتۆنی فورات عیسا ئەفەندی قسەی کرد و گوتی: "٢٦ساڵە لە ناوخۆدا ئەم تێکۆشان و بەرخۆدانە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبەین. هیوادارین وەک چۆن چەتەکانی داعشمان لە کۆبانێ لە ناوبرد، بە تێکۆشان و بەرخۆدانمان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆش مسۆگەر بکەین."
هەروەها فەرزەندە مونزور، وتەبێژی دەستپێشخەری سووریایی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ ، ڕایگەیاند، دامەزراندنی دەستپێشخەری ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە سووریا لە شاری بەرخۆدان شاری کۆبانی، لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کۆبانی و شەهیدانی ئازادی پیرۆز کرد و وتی: "ئەم هەنگاوە، دەستپێشخەری سووریایی ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ، لە ڕۆژێکی پیرۆز لە ڕۆژی شەهیدانی ١٨ی ئایار پیرۆز دەکەین".
پاشان شریتی کردنەوەی ناوەوەندەکە لەلایەن دایە حەلیمە ڕەشۆ، دایکی سێ شەهید (شەهید بارین، بوتان، و باران) بڕدرا و ناوەندەکە کرایەوە.
دواتر گەل بەجۆشەوە چوونە نێو ناوەندەکە و وێنەی ڕێبەر ئاپو و شەهیدانیان پێشکەش بە ئەندامانی دەستپێشخەرییەکە کرد.