پەکەکە کۆنگرەی ١٢ـەمینی خۆی لە ڕۆژانی ٥-٧ی ئایار بە سەرکەوتویی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا بەست و بڕیار و پلانڕێژییەکانی بۆ سەردەمی نوێی تێکۆشانی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد. لە کۆنگرەکەدا فەرهاد ئامەد ئەندامی کۆنگرە قسەیکرد و ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد:
"سەرەتا سڵاو و خۆشەویستی خۆمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەردەبڕین و لە کەسێتی شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتووندا هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگای بە شکۆ و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە. ئاشکرایە کاتێک تەڤگەری ئاپۆیی دەرکەوت گەلی کورد لەبەر دەرگاکانی مردندا بوو، باس لە مردن و لەناوچوونی گەلی کورد دەکرا، وێڕای ئەوەی چەندین تەڤگەری کوردی لە ئارادا بوو بەڵام هیشتایش باس لە مردنی گەلی کورد دەکرا.
بەڕاستی ئەو تێکۆشانەی تا ئێستا پەکەکە کردوویەتی تێكۆشانێکی ئاسان نەبووە. یانی تۆ گەلێک لە مردن ڕزگاری بکەی و زیندووی بکەیتەوە و بیگەینیت بە ئاستێک بیرکاتەوە و ببێتە خاوەن ئایدا بەڕاستی کارێکی ئاسان نییە و ئافراندنە.
پەکەکە گەلێکی لە مردن زیندووکردەوە و لە ئەنجامدا گەلێکی وەک گەلی بەنداوی تشرینی لێکەوتەوە. لەوباوەڕەدام لە مێژووی مرۆڤایەتییدا بەرخۆدانێکی هاوشێوەی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دروستنەبووە. تەرمی بەرخۆدەران لەسەر ئەرزەکە بوو، کەچی بە هەڵهەڵەی سەرکەوتن پێشوازییان لە هێرشەکان دەکرد. گویتیان 'لە مردن گەورەترین' بەڵێ، ڕێبەر ئاپۆ گەلی کوردی گەیاند بە ئاستێکی ئاواهی. پەکەکە چەندین شۆڕشی لە بناغەی خۆییدا ئاواکرد. بابەتی شۆڕشی ژن لە مێژوودا یەکەمین شۆڕشە.
لەمڕۆدا گەلی کورد بووە جێهیوایی گەلانی بندەست. لە ئێستادا هەموو ژنانی جیهان هەبوونی خۆیان لە هەبوونی ژنانی کورددا دەبیننەوە. پێویستە خاوەنداری لەم بەهایانە بکەین. لە پرۆسەی نوێدا بەڵێن دەدەم ببمە شایستەیی ئەم بەهایانە."