بە دیمەن

کادرانی پێشەنگی پەکەکە لە لیڤەرپوول یادکرانەوە

کادرانی پێشەنگی پەکەکە، عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە لیڤەرپوول یادکرانەوە.

ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی لیڤەرپوول، لە شاری لیڤەرپوولی بەریتانیان مەراسیمێکی یادکردنەوەی بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە، عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون ئەنجامدا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان، ئەندامی (Kurdish Community a Liverpool) مزگین نەمر تیشکی خستەسەر میراتی بەرخۆدانی شەهیدان، ڕایگەیاند بۆ خاوەنداری لەو ڕۆحەی هەڵیانگرتووە و تێکۆشان و میراتە مەزنەکەیان کۆبوونەتەوە، جەختی کردەوە درێژە بە تێکۆشانەکەیان دەدەن.

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی کوردی بەریتانیان سەید پیرسوس ڕایگەیاند یادکردنەوەی شەهیدان تەنها یادکردنەوەیەک نییە، بەڵکو بەڵێنە بۆ پاراستنی میراتی تێکۆشانی شەهیدان، جەختی کردەوە، دەبێت گەنجانی کورد، بەتایبەت گەنجانی نیشتەجێی ئەوروپا ئەم بەرپرسیارێتییە مێژووییە بگرنەئەستۆ.

لەکۆتاییدا سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدان پیشاندرا.