بە دیمەن

ئەلیف ڕۆناهی: هەڤاڵ فوئاد پەکەکەی لە چوارچێوەی ژنان هەڵدەسانگاند و هەمیشە وەک پێشەنگ لە ژنی دەڕوانی

ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە ئەلیف ڕۆناهی ئاماژەی بەوەدا شەهید عەلی حەیدەر قەیتان پەکەکەی لە چوارچێوەی ژناندا هەڵدەسەنگاند، لە چارەسەری پرسەکانی کۆمەڵگە و گۆڕینی ڕاستینەی کۆمەڵگەدا هەمیشە ژنانی وەک پێشەنگ دەبینی.

ئەلیف ڕۆناهی

ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە ئەلیف ڕوناهی کە لە ساڵی ١٩٧٩وە لەگەڵ یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان لە هەمان ڕێگەدا تێکۆشانی ڕزگاری دەستپێکرد و تا کۆتایش لەسەر هەمان ئەرک بەردەوام بوو، بەم شێوەیە باسی تێکۆشانە بەردەوامەکانی خۆی کرد کە لەسەر ڕێچکەی شەهید فوئاد بەڕێوەی بردووە:

"بێگومان شەهید بوونی هەڤاڵ فوئاد هەموو جڤاتی ڕێکخستنکراوی هەژاند. سەری ڕێبەرێتیمان، گەلی کوردستان، ژنانی کورد، کۆمەڵگەی پارتەکەمان، ڕێکخستنەکەمان و دۆستانی گەلی کورد ساغ بێت.

هەڤاڵ فوئاد یەکێک بوو لەو هاوڕێیانەمان کە هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ ڕێبەرێتی ڕێپێوانی ئازادی دەستپێکرد و هاوڕێتی کرد. هەڤاڵ فوئاد یەکێک لە هاوڕێیانی دەستپێکی پەکەکە بوو، یەکێک لەو کەسانە بوو کە سەرەتا بەشداری پەکەکە بوو. لە کاتی گروپەکەدا بەشدار بوو، بە تەواوەتی و بەبێ دوو دڵی لەگەڵ ڕێىەرێتی ڕێپێوانی کرد، تاوەکو کۆتایی دڵسۆزی ڕێبەرێتی بوو، ئاستێکی باڵای لە ئایدیا نیشان دا، بوو بە یەکێک لە پێشەنگانی ئەم تێکۆشانە و پێشەنگانی دامەزرێنەر.

با گەلەکەمان بزانێت؛ کاتێک پەکەکە دەستی بە تێکۆشان کرد، ئەو هەنگاوە ڕێبەرمان بە ١٠-١٢ هەڤاڵەوە دەستپێکرا، دەیانزانی لە ناوم ئەم کارەدا شەهید بوون هەیە، بەڵام دەیانزانی ئەم شەهید بوونە بگۆڕن بۆ هێزی تێکۆشان. شەهید بوونی هەر هەڤاڵێكمان لەگەڵ ئازاری سەخت، بەڵام بوو بە سەرچاوەی هێزی بنەڕەتی ئەم تەڤگەرە. هەربۆیە ڕێبەرێتی دەیگوت 'پەکەکە پارتی شەهیدانە'. یەکێک لەو هەڤاڵانەی هەمیشەی ئەمەی باس دەکرد و بۆ ئەوەی کادران تێیبگەن هەڤاڵ فوئاد بوو.

وەک هەڤاڵێک کە بە بەهێزی ژیانی دەخستەبەرچاو، مردن و شەهیدبوونی وەک بەشێک لە ژیان دەبینی، جەختی لەوە دەکردەوە کە ئەوەی گرنگە ئەو مانایەیە کە هاوڕێیان ئافراندویانە، لە سەرەتایی ئەم تەڤگەرەدا وەک دامەزرێنەرێک لەم  ڕێگەدا ڕێپێوانی کرد. بێ وەستان تێکۆشانی بەڕێوەبرد.

شەهید بوونی هەڤاڵ فوئاد بێگومان بۆ ڕێکخستنەکەمان، بۆ گەلەکەشمان بێگومان لە دەستدانێکی زۆر مەزنە، بەڵام با هەموو هاوڕێیانمان، گەلەکەمان، ژنانی کورد و دۆستانمان بزانن کە هەڤاڵ فوئاد لە لایەنی جەستەییەوە لە ناو ئیمەدا ڕۆشتووە، ئەو بەهانەی لەم ڕێکخستنەدا ئافراندی، مانایەک کە بونیاتی ناوە، تێکۆشانێک کە ئەنجامی دا و هێڵی ئەو، هێڵێک کە بژین و تێبکۆشین بەردەوام دەبێت. وە مەزنتر دەبێت، دەبێتە بە خاوەنی مانا و سەرچاوەی هێزی بنەڕەتی ئەم تەڤگەرە.

'لە حەقیەقەتی ڕێبەرێتی تێگەشت و بەمجۆرە بەشدار بوو'

هاوڕێتی هەڤاڵ فوئاد لەگەڵ ڕێبەرێتی، ڕێپێوانی ئەو لەگەڵ ڕێبەرێتی ڕێپێوانێکی ئاسایی نەبوو. بۆ ئەوەی تاوەکو مردن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوان بکات، ڕێبەرێتی تەواو بکات بەشداری سیاسەت، ئایدۆلۆژیایی ڕێبەرێتی بوو. بە هۆشیاری و متمانەوە بەشدار بوو. بە نزیکایەتی هەستیارییەوە نا، بە تێگەشتن لە حەقیقەتی ڕێبەرێتی بەشدار بوو، ئەم ڕاستییە تێگەشت. بۆ ئەوەی ببێتە هاوڕێیەکی ڕاستی ڕێبەرێتی تێکۆشانی ئەنجام دا. بە ڕاستی هەم ئەوکاتەی ساغ بوو، هەم بە شەهیدبوونیشی ئەمەی بە دی هێنا.

بە تایبەتی لە پڕۆسەی پیلانگێڕییدا بە دیلگرتنی جەستەیی ڕێبەرێتیمان، بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر هاوڕێ و گەلەکەمان بکاتەوە، بۆ ئەوەی ببێتە هاوڕێیەکی ڕاستی ڕێبەرێتی بە هەموو هێزییەوە تێکۆشانی کرد. لە لایەنی فەلسەفە، ئایدلۆژیا و سیاسەتەوە لە لایەنی جێبەجێکردنی ئاستی تاکتیک، ڕێکخستن، ستراتیژک و فکرەکانی ڕێبەرێتی، لە ناو کادراندا بە هەموو هێزییەوە تێکۆشانی دەکرد.

'بە سەدان، بە هەزاران کادری پەروەردە کرد'

وەکتر لە لایەنی تێگەیشتن لە ڕێبەرێتی، جێبەجێکردنی ڕێبەرێتی بە ئیشق، ناساندنی ڕێبەرێتی بە گەلانی جیهان، تێگەیشتن لە ڕێبەرێتی لە نێو هەڤاڵانی نوێ، تێگەیشتنی پارادایمی ڕێبەرێتی و بونیاتنانی سەدان، پەروەردەکردنی هەزاران کادر،  ئامادەی کرد. تایبەتمەندی بنەڕەتی هەڤاڵ فوئاد ئەوە بوو هەمیشە باسی ڕێبەرێتی دەکرد، بۆ ئەوەی ڕێبەرێتی بە ڕاستی لێی تێبگەین و کادران لەسەر بنەمای ڕاست بونیاتبنرێت، هەوڵی دەدا.

دەتوانم بڵێم ئەو مرۆڤە بوو کە فکر، هەستەکانی ڕێبەرێتی، گەشەسەندنی دیالێکتیکی ڕێبەرێتی، لە بەدواداچوونی گۆڕان و گۆڕانکارییەکاندا تێدەگەشت، سات بە سات ئەم گۆڕانکاریانەی پەسەند دەکرد و لە ئاستی ئیشقدا ژیا، هەموو ساتەکانی بە پەروەردە بەسەر برد، لە ڕێگەی تاوتوێ ڕێبەرێتی گەیاندە هەموو ساتێکی تێکۆشان. بۆیە هەر لەسەرەتاوە پەیوەندی هاوڕێ فوئاد لەگەڵ ڕێبەرێتی زۆر هاوڕێیەتی بوو، بۆ تێگەیشتن و جێبەجێکردن بوو.

بە هەستکردن بە بەڕێبەرێتی، بە تێگەیشتن لە هەموو قسە و پێناسەیەکی، هەوڵیدا ئەمە بەدیبهێنێت. بۆیە بوو بە هاوڕێ و لەگەڵ ڕێبەرێتی هاوڕێیەتییەکی ڕاستی کرد، بە ڕاستی بەشداری هێڵی ڕێبەرێتی بوو، تاوەکو کۆتایی لەگەڵ ڕێبەرێتیدا ڕێپێوانی کرد.

نزیکایەتی و بەشداربوونی هەڤاڵ فوئاد لە ڕاستی ڕێبەرێتییدا، بە ڕستەیەک، بە پێناسەیەک دەرنابڕدرێت. ئەمە چەندین لایەنی فەلسەفی و ئایدیۆلۆژی هەیە. لە دەربڕینی ڕاستی و حەقیقەتی ڕێبەرێتییدا لایەنی زۆری هەیە. لایەنی مێژوویی و کۆمەلگەیی خۆی هەیە. هەربۆیە دەتوانم ئەمە بڵێم. لە ڕووی تێگەیشتن لە پارادایمی ڕێبەرێتی، ٣٠ جار هەموو بەرگرینامەکانی ڕێبەرێتی خوێندەوە، من گەواهیدەری ئەوە بووم. هەموو جارێک بە تامەزۆرییەوە دەیخوێندەوە، شتی نوێی لەبارەی ڕێبەرێتییەوە ئاشکرا دەکرد، مانای پێدەبەخشی و هەستی بە مانای ڕاستەقینەی ڕێبەرێتی دەکرد.

" لەگەڵ رێبەرتی بوو بە هاوڕێیەکی ڕاست" 

رێبەرتیمان سەبارەت بە هەڤاڵ فوئاد وەهای گوتبوو: "ئەوەی زیاتر لێم تێبگات و دەتوانێ من بناسێ هەڤاڵ فوئادە" رێبەرتی بە هەڤاڵ فوئادی گوتبوو: "دەتوانێت بە ناوی منەوە مامەڵە بکات، دەتوانێت بە ناوی منەوە قسە بکات، هەروەها دەتوانێت هەڵوێستی خۆی نیشان بدات." 

وەک ئەندامێکی دامەزرێنەری ئەم بزووتنەوەیە و وەک هەڤاڵێک کە ئەنجامدا لە ڕێبەرتی تێگەیشتبوو، ئەرک و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆدا هەبوو. بەڵام لەوە زیاتر، تا دوا ساتی شەهیدبوونی هەموو ساتێک لەسەر هێڵێ ڕێبەرئاپۆ دەژیا، هەوڵی دەدا ببێتە شایانی ڕێبەرتی. لەم بوارەدا بەردەوام ڕێبەرتی بۆ خۆی بەبنەما وەر گرتبوو. 

لە کۆبوونەوەکانی ڕێکخستنیەکاندا، کاتێک باسمان لە پرۆسەی ستراتیژی گرنگ دەکرد و هەڵسەنگاندنمان بۆ دەکرد، دەیگوت: "ڕێبەرتی ئەگەر ئامادە بوایە چی دەگوت لەو بارەوە؟' ڕێباز و بۆچوون و دەرەنجامەکانی ڕێبەرتی لەسەر ئەم پرسە چی دەبوو؟' و بەم شێوەیە سەیری هەموو شتێکی دەکرد، هەوڵی دەدا لە بە هەموو شێوازێک لە ڕێبەرتی تێبگات، هەستی بەو ڕا و بۆچوونانە دەکرد کە ڕەنگە ڕێبەر ئاپۆ لەو کاتانەدا بیڵێت، بەو پێیە هەڵوێستی خۆی دەردەبڕی. لە ئاستی ستراتیژی، ئایدیۆلۆژی و فەلسەفیدا شیکاری کۆمەڵایەتی و مێژوویی بەهێزی بۆ هەموو کێشەکان دەکرد.  

بۆیە دەتوانم بڵێم هاوڕێیەتییەکی ڕاستەقینەی لەگەڵ ڕێبەردا کردوو. 

رێبەرتی لە نووسینێکی لە کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بەهەڤاڵ فوئادی هاوڕێی وتوویەتی: "با لەسەر مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قووڵ ببێتەوە و بنووسێت". لە ڕوانگەی مێژوویی و کۆمەڵایەتییەوە، سەبارەت بە بیروباوەڕەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها سەبارەت بە ڕاستی کەسایەتیە زاناکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێکردبوو، لەسەر ئەو ڕاستیانەدا ڕوانگەیەکی بە هەڤاڵ فوئاد بەخشی. دوای ئەم پەیامەی ڕێبەرتی، هەڤاڵ فوئاد بە قووڵی لە سەر مێژوو و واقیعی کۆمەڵایەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چوار بەشی کوردستان و ڕاستی دێرسیم دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد. 

هەڤاڵ فوئاد هەمیشە بە مێژووی مرۆڤایەتی بەهای دەدا. ئەو بە شێوەیەکی بەرفراوان لێکۆڵینەوەی لەسەر دروستبوونی مرۆڤایەتی لە سەرەتا و سەردەمی چاخی بەردین و ژیانی سروشتی مرۆڤایەتی و دواتر، ژن و ژیانی دوور لە چینایەتی کۆمەڵایەتی و ئەوەی لە دەوری کولتوری خوداوەندیی ئەنجامداوە. دواتر لەسەر ئەوەی بۆچی ئەم ژیانە هەڵوەشاوەتەوە لێکۆڵینەوەی دەکرد. هەر لە دروستبوونی چینایەتی و دروستبوونی دەوڵەت نەتەوەکان و ڕاستی سۆمەرییەکان هە تا ئێستا، بە شێوەیەکی بەرفراوان دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە. هەروەها لە سەر تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بارودۆخی کولتووری، فەلسەفی، سروشتی لێکۆڵێنەوەی دەکرد و نیشانیدا. 

هەروەها هەڤاڵ فوئاد لێکۆڵینەوەی لە لایەنە فەلسەفی و ئەخلاقییەکان و پێکهاتەی کۆمەڵناسی لە چوار پارچەی کوردستان و بەرخۆدان و ڕاپەڕینی گەلی کورد وهەروەها ڕاستیە کۆمەڵایەتییەکەی کرد. گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستان، لە کوێ تووشی شکست هاتوون، بۆچی و پەکەکە لەو بارەوە چی بکات بۆ ئەوەی کۆتایی بەو دۆخە بهێنرێت، هەموو ئەمانەی لێکۆڵینەوە دەکرد. 

'لەسەر لایەنی سەربەخۆیی و بنەڕەتی چوار بەشی کوردستان شارەزا بوو' 

هەڤاڵ فوئاد لە سەر لایەنە بنەڕەتییەکانی چوار پارچەی کوردستان و سەربەخۆیی زۆر شارەزا بوو. زاڵ بوو بەسەر ڕاستیەکانی باکوور و گەلی باکوور، بەرخۆدانەکەی، پێکهاتە کۆمەڵناسییەکەی، هەروەها ئەو لایەنانەی کە کاریگەرییان هەیە، بە هەمان شیوەی لە سەر ڕۆژئاوا، باشوور و ڕۆژهەڵاتیش شارەزاییەکی باشی هەبوو. 

هەروەها کردەوەکانی چوار دەوڵەتی داگیرکەر لەدژی گەلی کورد، لە بواری کۆمەڵناسی و دەروونناسیەوە لێکۆڵینەوە بۆی دەکرد. ئەوەی کە چۆن دەتوانین ئەم کاریگەرییانە نەهێڵین و دەبێت بە چ شێوەیەک دەستێوەردان بکرێت، شیکاری بەهێزی بۆ کردبوو. جگە لە ڕێبەرتی، لەسەر ئەو پرسانە، لە لایەن هەڤاڵ فوئادەوە لێکۆڵینەوە و شیکاری کراوە. لە ڕێنماییەکانی، بابەت و پەروەردەکانی هەمیشە ئەم بابەتانەی دەخستەڕوو و بە هەڵوێستێکی نەتەوەییەوە ڕاستیەکانی ڕوون دەکردەوە. 

هەڤاڵ فوئاد ڕاستییەکی نەتەوەیی پێناسە دەکرد، لە نێو ئەندامانی دامەزرێنەری پەکەکە و لە نێو کادرەکاندا، بەدواداچوونی بۆ ڕاستیە کۆمەڵایەتیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە هەموو لایەکەوە دەخستە ڕوو. بە تایبەتی لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتی و مێژووی کوردەوە لێکۆڵینەوەی دەکرد و ڕێکخستن و کادرەکانی لەو بوارەوە ڕوون دەکردەوە. 

هەروەها بەهایەکی زۆری بە ڕاستی دێرسیم دەدا. هەرچەندە هەڵسەنگاندنەکانی رێبەرتی لەسەر ئەم بابەتە زۆر بەهێز بوون و لێکەوتەی زۆر بەهێزی خوڵقاندووە. رێبەرتی لەسەر جوگرافیا و کۆمەڵگای دێرسیم دەڵێت: "ئەم جوگرافیایە، ئەم گەلە بە دڵنیاییەوە دەبێت ئازاد بژین. شایانی ئەوەن لە هەموو ئاستێکدا مرۆڤ خۆی فیدای ئەم گەلە بکات" ئەمەی لەگەڵ هاوڕێی فوئاد باس کردووە.

بڕیاری تێکۆشانی لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ دا

هەڤاڵ فوئاد لەو کاتەدا بڕیاری دا لەگەڵ ڕێبەرتی دەست بە تێکۆشان بکات، بەڵام لە لایەک بنەماڵە رازی نەبوون. لە یەکێک لە ڕۆژانی جەژنی قوربان، باوکی مەڕێک دەهێنێت. بە هەڤاڵ فوئاد دەڵێت: "ئەم مەڕە دەکەمە قوربانی بۆ ئەوەی هیچت بەسەر نەیەت." هەڤاڵ فوئاد به باوکی دەڵێت: "من دوو شتم لەتۆ دەوێت، یەکێک ئەم مەڕه مەکە بە قوربانی، دووەم تۆ کە ئەوەندە منداڵەت هەیە، با هەموویان هی تۆ بن، به ڵام من ئازاد بکه بۆ خۆم بڕیار بدەم. باوکی سەرەتا هیچ ناڵێت و دواتر قبوڵی دەکات. دوای ئەمە هاوڕێ فوئاد لەگەڵ ڕێبەرتی دەست بەتێکۆشان دەکات.

هەڤاڵ فوئاد لەسەر دێرسیم دەست به لێکۆڵینەوە دەکات بە تایبەت لەسەر ڕاپەڕین و کۆمەڵکوژییەکانی دێرسیم. لە تێکۆشانی ئەمڕۆماندا ئەو کەسەی زۆرترین سەرنجی لەسەر ئەم بابەتە بوو و ئەوەی چۆن دەتوانین ڕێگری لە دووبارە بوونەوەی ئەو ڕووداوانە بکەین، دیسان هەڤاڵ فوئاد بوو.

جگە لەوەش بەسەدان کادری پەروەردە و ئامادەکرد لە ناوچەی دێرسیم بۆ تێگەیشتن لە رێبەرتی، لە زۆر هاوڕێم بیستوومە؛ ئەوان نووسینەکانی هەڤاڵ فوئادیان خوێندووتەوە، کاریگەری بیرۆکەکانی زۆر بوون و بەشداری تێکۆشان بوون. هەڤاڵانی کە بەشداربوون وتیان " دەبێت ئێمەش لەم تێکۆشانەدا بەشدار بین و تۆڵەی گەلی دێرسیم بکەینەوە."

ئەگەر ئەمڕۆ گەلی دێرسیم تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوە دەبەن، هەڵوێستێکی بەهێز نیشان دەدەن، کەرامەت و ناسنامەی خۆیان بپارێزن، بێگومان ئەمە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ڕۆڵی مێژوویی و بەرپرسیارێتیی هەڤاڵ فوئادەوە هەیە.

نزیکبوونەوە و بۆچوونەکانی سەبارەت بە ژنان

یەکێک لەو وشانەی کە هەڤاڵ فوئاد زۆر دووبارەی دەکردەوە ئەوەبوو: «نزیکبوونەوە لە ڕاستی پەکەکە، نزیکبوونەوەی ژنانە. ئەوەی به شێوەیەکی ڕاست و دروست له ژنان نزیک نەبێتەوه بە دڵنیاییەوە له ڕاستی پەکەکەش تێنەگەیشتووە" ئەو هەڵسەنگاندن و ڕوانگەیەکی زۆر قوڵی هەبوو. هەڤاڵ فوئاد هەر لە سەرەتاوە بە بایەخ و هەستیارییەکی زۆرەوە مامەڵەی لەگەڵ ژنان دەکرد.لەبەر ئەوە ژنان پێکهاتەیەکی بنەرەتی بوون لە فەلسەفەی ئەم شۆڕشەدا. هەڤاڵ فوئاد بە ڕوونی لە ئاستی ڕۆشنبیری، لە ژیان و هەموو پەیوەندیەکانیدا ئەمەی نیشاندا.

پشتیوانی لە پارتی بوونی ژنان کرد

وەک هەڤاڵێک کە لەگەڵیدا خەباتم کردووە و لە نزیکەوە باش دەیناسم، بە ڕوونی دەتوانم بڵێم کە ڕوانگەی هەڤاڵ فوئاد بۆ ژنان زۆر مانادار و تێگەیشتنانە بوو. هاوڕێیەتیەکی ڕاستەقینەی لەگەڵ ژنان هەبوو، هەڵوێستێکی وەهای هەبوو کە بە وردی گوێی لە قسەکانی هەڤاڵانی ژن دەگرت و گرنگی پێدەدا. لە ڕووی ئایدیۆلۆژی و فەلسەفییەوە لە ژنانەوە نزیک دەبووە.

لە کۆنگرەی ٦دا، کاتێک پرسی دامەزراندنی پارتی ژنان هاتە ئاراوە، هەندێک لە هەڤاڵانی پیاو هاوڕا نەبوون، کە چۆن دەکرێ پارتێکی ژنان لەناو پەکەکەدا هەبێت؟ کەسانێک هەبوون دەیانگوت شتی وا گونجاو نییە. لەو کاتەدا هەڤاڵ فوئاد هەستا و وتی:

"نزا بکەن کە رێبەرتی و پەکەکە لە دەستمان نەگرنەوە و نەیدەن بە ژنان. پارتی پەکەکە و ئایدۆلۆژیاکەی ئێستا ئیتر ژن لە ناوەندیدایە، هەروەها ڕێبەرتیش لەسەر ئەم بنەمایە نزیک دەبێتەوە. بۆیە پەکەکە بزووتنەوەیەکە ژنان لەنێویدا ڕوڵ دەگێڕن و پەکەکەیان پێکهێناوە بۆیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و ئازادیی ژن و پیاو، پارتی ژنان زۆر بە پێویست دەزانم."

'ئەو پیاوەتی و دەسەڵاتداری لە شەخسی خۆیدا کوشتبوو'

کاتێک ڕێبەرئاپۆ وەک پیاوێک کە بەڕاستی بنەما بنەڕەتییەکانی سۆسیالیزمی بە 'کوشتنی پیاوەتی لە خۆیدا' پێناسە کرد، هاوڕێ فوئاد تەنیا لە ڕوانگەیەکی تیۆری و فەلسەفییەوە لەم بابەتە نزیک نەدەبووەوە، بەڵکو لەخۆی تێگەیشت و لەسەر تێگەیشتنی بەرپرسیارێتی سروشتی کە پیاوسالاری و دەسەڵاتداری دەکوژێت مامەڵەی دەکرد. بۆیە هەڤاڵ فوئاد زۆر باشتر لەم بابەتە تێگەیشتبوو و پیاوەتی و دەسەڵاتداری لە کەسایەتی خۆیدا کوشتبوو و لە کەسایەتی خۆیدا کەسایەتی سۆسیالیستی دیموکراتیکی بنیاتنا، بۆیە لەسەر ئەم بنەمایە هەڤاڵیەتیەکی زۆر ڕاستگۆیانەی لەگەڵ ژناندا هەبوو.

پەیوەندی نێوان ڕێبەرتی و هەڤاڵ فوئاد

من هەتا ساڵی ١٩٩٤ هەڤاڵ فوئادم بە شیوەیەکی دووربەدوور دەناسی، بەڵام ساڵی ١٩٩٤ لە هەرێمی ڕێبەرتی یەکترمان بینی. هەروەها لە ماوەی ٤-٥ ساڵی ڕابردوودا، دیسان پێکەوە لە کۆنسەی گشتی سەرۆکایەتیدا کارمان کردووە. قسەکانی لە گەڵ ڕێبەرئاپۆ زۆر سەرەنج ڕاکێش بوو، هاوبەشکردنی بیروڕاکانی لەگەڵ ڕێبەرتی، فیداکاری و سادەیی بوونی ئەمانە ڕاستی هەڤاڵ فوئاد بوون، هەروەها ڕێبەرتی زۆر گرنگی بە هەڤاڵ فوئاد دەدا. بە جۆشەوە لەگەڵ هەڤاڵ فوئاد دەکەوتە قسەکردنەوە. ماوەیەک لە ئەڵمانیا زیندانی کرابوو، پاش پرۆسەی دوسێلدۆرف لە زیندان ئازاد بوو گەرایەوە هەرێمی ڕێبەرتی.

'پێویستە گەلەکەمان بەشێوەیەکی بە ‌هێز خاوەنداری لە شەهیدبوونی هەڤاڵ فوئاد بکەن'

ئێمەش وەک هەڤاڵەکانی کە لەو کاتەدا لە ژیاندا بوو، هەوڵماندا سەرکەوتوو بین. لەمەودواش بە دڵنیاییەوە ئەم تێکۆشانە بە سەرکەوتن دەگەیەنین. چونکە ئەو هەڤاڵێکی وەها بوو کە راستی ڕێبەرتی بەرجەستە دەکرد.

هەتا ئێستا هێڵی ئەم بزووتنەوەیەی بەدروستی بەڕێوە برد و لێرە بەدواوە ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیە دەکەوێتە سەرشانی ئێمە هەموومان. هەڤاڵ فوئاد سوودی بۆ هەموو مرۆڤایەتی، جیهان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت گەلی هەر چوار پارچەی کوردستان هەبوو.

من وەک خۆم لەو کاتەوە وەک ژنێک، کە لەگەڵ هەڤاڵ فوئاد ماوم، زۆر شت لێەوە فێربووم. هەوڵ دەدەم ئەوەی لە هەڤاڵ فوئادەوە فێربووم، بکەمە بنەمای کار و تێکۆشانم بۆ سەرکەوتنی ئەم ڕێبازە و گەلەکەم.

بێگومان شەهیدبوونی هەڤاڵ فوئاد شەهیدبوونێکی ئاسایی نەبوو، بۆیە زۆر قورسە بۆ گەلەکەمان و بۆ تێکۆشانی ئێمە. پێویستە هەموو گەلی کورد و بەتایبەت گەنجانی کورد جارێکی دیکە بە بیری خۆیاندا بێنەوە. ئەو سیاسەتانەی لە دژی ئێمە بەڕێوە دەچن تازە نییە. هەروەها ناتوانین ئەمە بە شتێکی ئاسایی ببینین. نابێت کەس خۆی لە دەرەوەی ئەمە سیاسەتانە ببینێ و بژیی و لەو باوەڕەدا بێت دوژمن لێدەگەڕێت. دوژمن دەستوەردانی لە ژیانی هەمووان کردووە. بۆیە دەبێت گەل بەسەر ئەم بەربەستاندا تێپەڕن. مرۆڤ جارێک دێتە دونیا کورت بێت یان درێژ گرنگ نییە. ئەوەی گرنگە ژیانێکی پڕ مانادار و بەکەرامەتە بۆیە دەبێت هەر کەس خۆی بەرپرسیار ببینێت. هەڤاڵ فوئاد کەسێکی تەواو نموونەیە ئەو هەمیشە بە ژیانێکی مانادارەوە دەژیا.

گرنگ ئەوەیە جێگای هەڤاڵ فوئاد پر بکرێتەوە، بۆ ئەمەش دەبێت هەموو گەلەکەمان و هەڤاڵانمان خاوەن باوەڕێکی وەها بن. ئەگەر گەلەکەمان بیەوێت وەڵامێکی بەهێز بۆ شەهیدبوونی هەڤاڵ فوئاد بداتەوە، دەبێت لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی تێبگات و لە ئێستاوە خۆپاراستنی پەرە پێ بدات. پێویستە بتوانێت هەر جۆرە هێرشێک تێک بشکێنێت.

من ناڵێم با هەموو گەلەکەمان بێنە شاخ وببنە گەریلا. پێویستە گەلەکەمان لە هەر شوێنێک بێت خۆی بپارێزێت و خۆی بەڕێکخستن بکات. دەبێت هەموو خۆی ئامادە بکات هەر جۆرە ئەرکێک لە ئەستۆ بگرێت و سەرکەوێت. ئەوکات دەتوانرێت هەڤاڵیەتی ڕاستەقینە لەگەڵ هەڤاڵ فوئاد جێبەجێ بکات .

جارێکی دیکە بە ڕێزداری و پێزانیەوە هەڤاڵ فوئاد بەبیر دێنمەوە و سەری ڕێزی لەبەردادەنوێنم."