شەشەم ڕۆژی نیشاندانی ئیرادە؛ بەرخۆدانی گەلی مەخموور
چالاکی گەلی مەخموور دژی گەمارۆ، دەستگیرکردن و ڕێگرییەکانی حکومەتی عێراق لەبەردەم خاڵی پشکنینی هێزەکانی عێراق لە شەشەم ڕۆژدا بەردەوامە.
چالاکی گەلی مەخموور دژی گەمارۆ، دەستگیرکردن و ڕێگرییەکانی حکومەتی عێراق لەبەردەم خاڵی پشکنینی هێزەکانی عێراق لە شەشەم ڕۆژدا بەردەوامە.
گەلی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور)، دژی گەمارۆ و ئابڵوقەی سەر کامپەکە، هەروەها دەستگیرکردنی شاندێک، کە بە ناوی خەڵکەوە چووبوون بۆ کۆبوونەوە لە بەغداد و دواتر دەستگیركراون بەردەوامن لە دەربڕینی ناڕەزایەتی.
دەسەڵاتدارانی عێراق ڕایانگەیاندبوو، ئەندامانی ئەو شاندەی، کە لە ١٥ـی مانگدا بۆ کۆبوونەوە چووبوون ئازاد دەکەن، بەڵام دەسەڵاتداران بەڵێنەکانیان نەبردە سەر، لەو چوارچێوەیەشدا، لەبەرئەوەی ئەندامانی شاندەکە ئازاد نەکران، لەبەردەم خاڵی پشکنینی هێزەکانی عێراق لەلایەن گەلەوە چادر هەڵدرا.
چالاکییەکەی گەلی مەخموور، ئەمڕۆ لە ڕۆژی شەشەم بە بڕیارەوە بەردەوامە.
هەروەها هێزەکانی عێراق، بە بەراورد بە پێشوو لە خاڵی پشکنینەکەدا جموجۆڵ و ژمارەی هێزەکانی خۆیان زیاد کردووە.
جێگای ئاماژەیە، لە ١٠ـی نیسانەوە حکومەتی عێراق گەمارۆیەکی توندی سەپاندووە بەسەر کامپی مەخمووردا و ڕێگە نادات کەرەستەی بیناسازی ببردرێت بۆ کامپەکە و هەروەها ڕێگە نادات کرێکاران بچن بۆ بەغداد بۆ کارکردن، بە هۆی ئەوەشەوە شاندێک بە ناوی خەڵکەوە ڕوویان کردبووە بەغداد و ڕۆژی ١٤ـی ئەم مانگە لە کاتی گەڕانەوەدا لە خاڵی دەرچوونی بەغداد ڕەشبگیرییان بەرامبەر ئەنجامدرا