لە هێرشی چەتەکانی داعشدا شەڕڤانێکی قەسەدە شەهیدبوو
قەسەدە ڕایگەیاند لە هێرشێکی تری چەتەکانی داعش بۆ سەر خاڵێکی هێزەکانیان لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر، شەڕڤانێکیان شەهیدبووە و شەڕڤانێکیش برینداربووە.
قەسەدە ڕایگەیاند لە هێرشێکی تری چەتەکانی داعش بۆ سەر خاڵێکی هێزەکانیان لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر، شەڕڤانێکیان شەهیدبووە و شەڕڤانێکیش برینداربووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر خاڵێکی هێزەکانیان لە شارۆچکەی ئەلبەحرەی هەجین لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر، شەڕڤانێکیان شەهیدبووە و شەڕڤانێکی دیکەش برینداربووە.
قەسەدە ڕایگەیاند بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمەکە. هێرشەکە بە هێرشێکی "نامەردانە و ترسنۆکانە" وەسف دەکات.
قەسەدە داوای کرد گەل زیاتر هاوکاربن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دەسکەوتەکان بپارێزن کە لەسایەی فیداکاریی شەڕڤانان بەدیهاتووە، جەخت دەکاتەوە تاوەکو هەڵوەشاندنەوەی شانەکانی تیرۆریستان و وشککردنی سەرچاوەی هەڕەشەکان ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی تیرۆر بەردەوام دەبێت.
قەسەدە ڕایگەیاند ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو هەوڵێکی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمەکە.