تەرمی شەڕڤانی قەسەدە عەلی شێر بەخاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە عەلی شێر (مەهدی محێ) کە ١٥ ی ئایار لە دەیرەزۆر شەهیدبوو، بە مەراسیمێک لە قامیشلۆ بەخاکسپێردرا.

سەدان دانیشتووی شاری قامیشلۆ و ئەندامانی دامەزراوە مەدەنی و ئەمنی و سەربازییەکان بە بەرزکردنەوەی وێنەی شەهید عەلی شێر بەشداری مەراسیمەکە بوون کە لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان ئەنجامدرا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان، شەمسخان گولۆ سڵاوی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و گوتی، لەسایەی شەهیدان گەلی باکوور و ڕۆژهەلاتی سوریا لە ئارامیدا دەژین.

هەروەها شەمسخان بانگەوازی کرد بۆ مەزنکردنی تێکۆشان و خەباتی هاوبەش بۆ پاراستنی دەسکەوتەکان.

لە فەرماندەکانی قەسەدە کاوە گولۆ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید عەلی شێر کرد، باسی تێکۆشانی بنەماڵەکەی کرد بۆ پاراستنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک عەمار ئەلقادری چەند ئایەتێکی قورئانی دەربارەی بەهای شەهیدان خوێندەوە.

پاشان ناسنامەی شەهید عەلی شێر خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

دواتر تەرمی شەهید عەلی شێر بە درووشمی "شەهید نامرن" بەخاک سپێردرا.