هەوڵدانەکانی یەکێتی لە نێوان پارتە سیاسییە کوردییەکان لە سووریادا تاوەکو دەچێت بە هێزتر دەبێت. لە چوارچێوەی کۆنفرانسی یەکڕێزی و یەکهەڵوێستی کوردییدا پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) و پارتی دیموکراتیکی سووریا (پەدەکەسە)، لە شاری کۆبانێ وۆرک شۆپێکیان ئەنجام دا. وۆرک شۆپەکە لە هۆڵی کەلتوور و هونەری باقی خدۆ ئەنجام درا، نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و چەندین پارتی سیاسی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئامادەبوون.
لە وۆرک شۆپەکەدا هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەدنییەکانی پەیەدەی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سلێمان عەرەبۆ قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە تێکۆشان لەسەر دوو ئامانجی سەرەکی بە دی دێت: بونیاتنانی سووریایەکی دیموکراتیک و فرەڕەنگ و یەکێتیکە لەسەر بنەمای مافە ڕەواکانی گەلی کوردە.
عەرەبۆ ئاماژەی بەوەدا کورد لە هەرێمەکە کارەکتەرێکی گرنگە و بۆ بونیاتنانی سووریایەکی دیموکراتیک و ناناوەندی پێویستی یەکێتی کوردانی باس کرد. عەرەبۆ ئاماژەی بەوەشکرد یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە، مافی هاوڵاتیبوونی یەکسانی هەموو سوورییەکان و داننان بە مافەکانی گەلی کوردە.
پاشان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەدەکەسە گێلۆ عیسا، مافی قسە کردنی وەرگرت و ئاماژەی بەوەدا لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە سووریا سەردەمێکی نوێ بۆ کوردان دەستیپێکرد. باسی لەوەشکرد لە ساڵی ٢٠١٢دا شۆڕشی ڕۆژئاوا دەستیپێکرد و سەرنجی خستەسەر ئەوەش کە پێشتر کورد بە توانەوە و قەدەغەکردن ڕووبەڕوو بووتەوە. هەروەها دەڵێت سەرەڕای ئەمەش لەگەڵ شۆڕش خۆی ڕێکخستن کرد و لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک بەرخۆدانی کرد.
لە دوای قسەکان وۆرک شۆپەکە لە چوارچێوەی گفتوگۆکاندا کۆتایی هات.