لە ساراتۆڤ بە مەراسیمێک شەهیدانی مانگی ئایار یاد کرانەوە

کوردستانیان لە ناوچەی یارشۆڤی هەرێمی ساراتۆڤی ڕووسیا بە مەراسیمێکی شایستە شەهیدانی مانگی ئایار و هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوونیان بیرهێنایەوە.

مانگی ئایار لە بزاوتی ڕزگای گەلی کورددا مانگی شەهیدانە، لەم چوارچێوەیەدا لە هەموو جێگەیەک بە شکۆوە شەهیدانی مانگی ئایار یاد دەکرێنەوە. لە بەردەوامی یاد کردنەوەکاندا لە ساراتۆڤ بە مەراسیمێک شەهیدانی مانگی ئایار یاد کرانەوە.

مەراسیمەکە لە ماڵی کوردانی ناوچەکە ئەنجام درا و بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستیپێکرد، لە مەراسیمەکەدا وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی ڕێگەی حەقیقەت دانرابوون. دواتر هاوسەرۆکانی ماڵی کوردانی یاراشۆڤ، میرزا عەلی یوسوبۆڤ و گولیزار یوسبۆڤ قسەیان کرد.

لە قسەکاندا باس لە ماناداری و گرنگی مانگی ئایاریان کرد و ئاماژە کرابەوەی گەلی کورد لە سایەیی شەهیدانەوە لە جیهاندا بووە خاوەنی هێز و ئیرادە.

هەرەوەها لە مەراسیمەکەدا ئەندامی ئەنجوومەنی دێرگێچی هەرێمی ساراتۆڤ، ئیسماعیل یوسوبۆڤ و ئەندامی ناوەندی کولتووری ئۆتۆنۆمی یاراشۆڤ، سوڵتان یوسوبۆڤیش لە مەراسیمەکەدا قسەیانکرد و دەسنیشانیان کرد تێکۆشانی سەردەمی نوێ بە بەئامانج گەیاندنی ڕێگەی شەهیدان تاجدار دەکەن.

مەراسیمەکە بە درووشی "شەهید نامرن" کۆتای هات.