ڕۆنان بەریتانی، دۆستی گەلی کورد گیانی لەدەستدا
دوای نەخۆشکەوتنێکی دورودرێژ ، دۆستی گەلی کورد ڕۆنان لی لۆوارن (لۆران بەریتانی) تەمەن ٥٣ ساڵ لە ١٥ـی ئایاردا گیانی لەدەستدا و جەدەکە- فەرەنسا غەمگینی خۆی ڕاگەیاند.
دوای نەخۆشکەوتنێکی دورودرێژ ، دۆستی گەلی کورد ڕۆنان لی لۆوارن (لۆران بەریتانی) تەمەن ٥٣ ساڵ لە ١٥ـی ئایاردا گیانی لەدەستدا و جەدەکە- فەرەنسا غەمگینی خۆی ڕاگەیاند.
کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە فەرەنسا (جەدەکە-ف) ئاشکرای کرد گیان لەدەستدانی تێکۆشەر ڕۆنان لی لۆریانی (ڕۆنان بەریتانی) دۆستی گەلی کورد نیگەرانی کردن.
جێگری سەرۆکی دۆستایەتی کوردانی بەریتانیا (Amitiés kurdes de Bretagne) ڕۆنان لی لۆوارن ناسراو بە ڕۆنان بەریتانی، ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە خەباتی پشتگیردان بە مافەکانی گەلی کورد دا بوو.
جەدەکە-فەرەنسا ڕاگەیاند؛ گیان لەدەستدانی لۆران بەریتانی لە دەستدانێکی گەورەیە بۆ تەڤگەری پشتیوانی کوردان.
کەجەدەکە-فەرەنسا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردانی بەریتانا و هەموو هاو خەباتانی ڕۆنان بەریتانی و بنەماڵەکەی کرد.