بە پێی ڕاگەیاندراوی نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق شەوی سێ شەممە قاسم ئەعرەجی و عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان لە مۆسکۆ دوای 'کۆبوونەوەی ١٣هەمین کۆبوونەوەی ئەمنی بەرپرسانی پلەباڵای نێونەتەوەیی لە مۆسکۆ' کۆبوونەوە
لە کۆبوونەوەی شاندە ئەمنییەکاندا بە سەرۆکایەتی ئەعرەجی و ئەحمەدیان، گفتوگۆ لەسەر ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات کرا.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی هەرێمەکە، بڕیاری فەسخکردنی پەکەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر هەردوو وڵات تاوتوێ کراوە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە گفوگۆ لەسەر پرسە ستراتیژییەکانی وەک بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتنی ئەمنی هاوبەشیی نێوان هەردوو وڵات کراوە.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەمنی لە سووریا کراوە و هەردوو وڵات پشتگیری خۆیان بۆ سەقامگیری و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەربڕیوە.