لە تۆرنتۆ یادی کادرانی پێشەنگی پەکەکە بەرز ڕاگیرا

لە شاری تۆرنتۆی کەنەدا بە مەراسیمێکی شایستە یادی هەردوو کادری پێشەنەگی پەکەکە، شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون بەرز ڕاگیرا.

مەراسیمەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی تۆرنتۆ بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی کۆمەڵگەی کورد لە کەنەدا ڕێکخرا و ژمارەیەکی زۆری کوردستانیان بەشداربوون.

لە هۆڵی یادکردنەوەکەدا وێنەی شەهیدان بە گوڵ ڕازێندرابوونەوە، مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستپێکرد. دواتر هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە کەنەدا قسەیکرد و لە قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا وەک گەل بۆ هەمیشە خاوەنداری لە میراتی شەهیدان دەکەن.

دوای قسەکان سینەڤیزیۆنێک لەسەر ژیانی پڕ لە شکۆ و تێکۆشانی هەردوو شەهید نمایش کرا.

یادکردنەوەکە بە گوتنەوە درووشمەکانی "شەهید نامرن" و " بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتای هات.