ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان باسی لە تەمەنی پڕ لە تێکۆشانی یەک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان کرد و ئاماژەی بەوەدا هەڤاڵ فواد هەمیشە لە بواری ڕێکخستنی و بوارەکانی دیکەی شۆڕش ڕۆڵی پێشەنگایەتی دەگێڕا. ئاماژەی بەوەشکرد بەو میراتییەیی بەجێهێشت بوو بە میلیتانێکی نەمری ئاپۆیی.
بەشێک لە قسەکانی قەرەیلان پەیوەست بە عەلی حەیدەر قەیتان (فواد) بەم شێوەیە؛
لە سەرەتای قسەکانییدا موراد قەرەیلان باسی لە دەستێکی ناسینی خۆی و هەڤاڵ فواد دەکات گوتی: "شەهادەتی هەڤاڵ فواد لە تێکۆشانی ئازادیماندا گەورەترین شەهادەتە. هەڤاڵ فواد هاوڕێی دەستپێکی ڕێبەرێتییە. لە ڕۆژی ناسینی ڕێبەرێتییەوە تا کۆتایی تەمەنی بەبێ دوو دڵی بە بەڵێنێکی مەزنەوە لەگەڵییدا هەنگاوی نا و دڵسۆزی ڕێبەرێتی بوو. لە شۆرشماندا ڕەنجێکی مەزنی دا و کاریگەری لەسەر هەموومان جێهێشت. ماوەیەکی زۆر بەسەر شەهید بوونیدا تێپەڕ نەبووە، رەنگە نەتوانم لە ئێستادا بە شێوەک قسەکەم. هەزمکردنی شەهادەتی ئاسان نەبوو بۆم. چونکە هەڤاڵێکی دێرینە و خاوەن ڕەنجێکی مەزنە. هەڤاڵ فواد لە کەسێتی خۆییدا نوێنەرایەتی پەکەکەی دەکرد. جارێکی دیکە بە ڕێز و شکۆوە یادی دەکەمەوە و بەڵێنی دڵسۆزبوون دووپاتەکەمەوە و لە کوردستانی ئازاد و ڕێبەرێتی ئازاددا یادی زیندوو ڕادەگرین. سەرساغی خۆمان لە ڕێبەرێتی و هەموو گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین."
ژیانێکی پر لە تێکۆشان؛ بونیادنانی مۆدێلێک
موراد قەرەیلان ئاماژەی بە ژیان و تەمەنی پر لە تێکۆشانی شەهید عەلی حەیدەر قەیتان کرد کە نزیکەی ٥٠ ساڵ چۆن بە هەوڵ و رەنجە مەزنەکانی و ژیانی خاکیانەیەوە ڕێبازێکی تێکۆشانی بونیادناوە و مۆدێلێکی نواندەوە و گوتی: "ئەم مۆدێلە بۆ هەمووان نموونەیەکە. میلتیانێک، پێشەنگێک دەبێت چۆن بژیت؛ لەم بابەتەدا هەڤاڵ فواد بووە نواندنەوەی پێوانەکان. پێویستە میلیتانی ئاپۆیی چۆن بەشداری ئاپۆیی ببێت؛ هەڤاڵ فواد لەم بابەتەدا جێگەیەکی گرنگ و کاریگەری هەیە. ڕێبەرێکی لەوشێوەیە کە پراکتیکی خۆی گوزارشتی لێ کرد. بە ژیانی نیشانی دا کە دەبێت میلیتان چۆن بژێت و چۆن بنوێنرێتەوە، بەڕاستی کەسایەتیییەکی نەمری ئافراند.
هەڤاڵ فواد کەسێکی نەمرە دەیگوت، 'مرۆڤ تا لە ژیاندابێت دەبێت نەمرانە بژیت. بە ڕەنج و بەرهەکانی خۆیەوە بۆ هەمیشە بووە ڕێبەر و پێشەنگێکی نەمر، بووە میلیتانێکی ئاپۆیی. لەسەر ئەم بنەمایە نزیکی شەهادەتی هەڤاڵ فواد دەبینەوە.
لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٨١هەڤاڵ فوادم ناسی
هەڤاڵ فوادم لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٨١ لە فەلەستین، لوبنان و لە کامپی بەرەی دیموکراتیک و کەمپی حەلوا ناسی. لەو کاتەدا هەڤاڵان بۆ یەکەمین کۆنگرەی پەکەکە کۆدەبوونەوە منیش پێش کۆنفرانسەکە چووم بۆ ئەوێ. هەڤاڵ فواد لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێ هاتن لەوێ بینیم و ناسیم. بەڵام پێش ئەوەش من ئەوم دەناسی. چونکە ئێمە لەکوردستان بووین لەنێو ئەو کەسانە بووین کە بەشداری بزووتنەوەکە بووین و بە بەشی دووەم دەناسراین واتە ئەگەر ئەو گروپانەی کە لە ئەنقەرە پەروەردەیان بینی بوو بەشداری بزووتنەوەکە بوون بە کەسانی بەشی یەکەم بزانین، ئێمە لە کوردستانەوە بەشدار بووین بۆیە دەتوانین بە گروپی دووەم دابنرێین. بەڵام هەڤاڵانی گروپی یەکەممان بەناو دەناسی.
دەنگ و شێوازی قسەکردنی هەڤاڵ فواد زۆر کاریگەر و سەرنجڕاکێش بوو. کاتێک باسی کۆبوونەوەکانی هەڤاڵ فوئاد لە دێرسیم باس دەکرا، دەیانگوت عەلی حەیدەر قەیتان وەهای دەگوت. ناوبانگی گەیشتە دیلۆک و ڕحا. لەو کاتەدا هەڤاڵ فوئادم ناسی. کاتێک چاوم پێی کەوت، زۆر دڵخۆش بووم. ئەو بە فیداکاری و ڕێزداری بەناوبانگ بوو. یەکەم شت کە بینیم منی سەرسام کرد ئەویش ئەمە بوو، لەو کاتەدا وابزانم قاچی بریندار بووە و چارەسەری بۆ کرابوو. ئەو سەرەڕای ئەوەی قاچی کێشەی بوو. هەموو بەیانییەک نزیکەی کاتژمێر و نیوێک وەرزشمان دەکرد. هەرچەندە هەڤاڵان دەیانگوت نابێت بەشداری بکات، بەڵام دەیگوت: "ئەگەر هەموو هەڤاڵان بەشداری دەکەن، منیش دەبێت بەشداری بکەم". وەرزشەکەمان قورس بوو و بۆ هەڤاڵ قورستر بوو. بەڵام هەموو ڕۆژێک تا کۆتایی بە بێ خۆبەگەورە زانینەوە به شداری دەکرد. هەموو کردەوەکانی وای کرد کە بۆ ئێمە زۆر بەنرختر بێت. بەم شێوەیە هەڤاڵ فوئادم ناسی."
هەڤاڵ فواد مێژووی دێرسیمی دەنواندەوە
- وەک هاوڕێیەکی عەلی حەیدەر قەیتان تایبەتمەندییەکی ئەو زۆر کاریگەری لەسەرت دادەنا چی بوو؟
موراد قەرەیلان لە بەردەوامییدا باسی لە کاریگەرییەکانی شەهید عەلی حەیدەر قەیتان کرد کە بەو دڵسۆزییەی بۆ ڕێبەریتی چۆن کاریگەری لەسەر هەمووان داناوە و ئەمەی گوت: "پێش هەموو شتێک هەڤاڵ فواد وەک وێنەیەکی دێرسیم بوو. لە کەسایەتی ئەودا شوێنەواری کۆمەڵکووژی دێرسیم و هەڵوێستی بەرخۆدەری بە هەموو شێوەیەک دەبینرا. واتا هەڤاڵ فواد دێرسیم بوو. بە مێژوو، ڕابردوو و لەگەڵ ڕۆژی ئەمڕۆ دێرسیمێکی کوردستان بوو. بۆ ئەوەی تۆڵەی مێژوو، تۆڵەی کۆمەڵکووژی و قڕکردنی دێرسیم بکاتەوە خاوەنی ئەم هەڵوێستە بوو.
هەروەها لە یەکێک لەو لایانەی کە زۆر کاریگەری لەسەرم کرد، نەرم و نیانەیەکەی بوو. لە کاتی ڕەخنەدان دەیگوت نەرم و نیان نیم، بەڵام نەرم و نیان بوو. لە ئەکادیمیا لە بەیانییەوە تاوەکو ئێوارە وانەی دەگوتەوە، ئێوارەش بە هەڤاڵانی دەگوت 'کەم و کورتی نەبێ کاتی ئێمە گرت'. هێندە میهرەبان بوو. هەرچەندە ڕەنجی زۆری دا، ماندووبوو، هەوڵدانی مەزنی دا، هەمیشە لەسەر پێی وەستا بوو، بەڵام ئەمە دەڵێت. مرۆڤێکی هێندە میهرەبان بوو. هیچ هەستێکی خۆپەرەستانەی نەبوو. هاوڕێتییەکی دڵسۆزانەی هەبوو.
هەتاوەکو کۆتایی دڵسۆزی ڕێبەرێتی، بەها و هێڵەکە بوو. خاوەنی زانایەکی گەورە بوو. زانا بوو، کەلتورێکی بەرزی هەبوو. هەموو ئەمانە کاریگەری لەسەرم دانا. ئەوەندە تێگەشتوو، نەرم ونیان و دەرنجدەر بوو.
نازانم لە مێژوودا ئەولیاکان چۆن بوون، بەڵام باوەڕم بەوەیە ژیانی هاوڕێ فواد ژیانێکی ئەولیایانە بوو. هیچی بۆ خۆی نەدەویست، تەنها دەویست خزمەت بکات. هەمیشە ڕەنجی دەدا، بەڵام هیچی وەرنەدەگرت. کەسایەتییەکی خاوەن نزیکبوونەوەیەکی ئەو جۆرە دڵنەرم، پاک، هەستیار بوو.
هاوڕێیەکی زۆر هەستیار بوو. لایەکی تریش بەم شێوەیە بوو. بەڕاستی وەک ئەولیا دەژیا. بێگومان هەموو ئەمانە کاریگەری لەسەر مرۆڤ دەکرد. باوەڕم هەیە ئەم تایبەتمەندیانەی هەڤاڵ فوئاد هێندە کاریگەری لە من کردووە، کاریگەری لەسەر هەڤاڵانی دیکەش کردوە."
ژیانی لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژی داڕشتبووەوە
موراد قەرەیلان باسی لە کاریگەرییە ئایدۆلۆژییەکانی عەلی حەیدەر قەیتان کرد لە شێوە وەرگرتنی ئایدۆلۆژییایی پەکەکە و گوتی: "کاریگەرییەکی زۆری هەبوو لە شێوەپێدانی ئایدۆلۆژیایی پەکەکە. هەمیشە ئایدۆلۆژیی بوو و وە هەموو تێکۆشانێکی بۆ هێڵی ئایدۆلۆژی بوو. جۆری ژیانی ئاوابوو. لەم بابەتەدا بۆچوونە بەرفراوانەکانی ئایدۆلۆژی بوو. جیاواز لەمە هیچ جۆرە نزیکایەتییەکی نەبوو. هەموو ژیانی خاوەنی هەڵوێستەیی ئایدۆلۆژی بوو و لەم بوارەدا پێشەنگ بوو. هەمیشە ورەی دەبەخشییەوە و جێگەیەکی گرنگ و کاریگەری هەبوو لەم بوارەدا. هەندێک لە تەسفییەچییەکان ویستیان سودی لێوەرگرن، کەسانی وەک سەمیر، سەهەریش سوودیان لە کەسایەتی ئەو وەرگرت و عادەتەن ویستیان پاڵی پێوەبدەن. ویستیان کاریگەری لەسەر دانێن. ڕەنگە هەندێک کات دڵ ساف بووبێت و بەزووی هەستی نەکردبێت، بەڵام دواتر کە هەستی بەو پلان و تەسفییەچیانە کرد لە دژیان بەتەواوەتی لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی جێگەی خۆی گرت. یانی وەک سروشتی پارێزەری هێڵی ڕێبەرێتی بوو. بۆیە لە دژی هەموو نزیکایەتییەکان وەستایەوە کە لە دەرەوەی دیدگای ئایدۆلۆژی هێڵی ڕێبەرێتی بوون. هەموو ئەمانەمان لە زۆر قۆناغی پارتییدا (پەکەکە) ئەزموون کرد، هەڵوێستی هەڤاڵ فواد هەمووکاتێک ڕوون بووە. رەنگە هەندێک جار لە پراکتیکدا بە زووی هەستی پێ نەکردبێت، بەڵام دوای هەستپێکردنی تێکۆشانێکی ئایدۆلۆژی و خاوەن هەڵوێستی نواند. خاوەنی ژیانێکی ئایدۆلۆژی بوو.
هەروەها وەک ئایدۆلۆژیا زۆرباش دیدگاکانی پەکەکەی شرۆڤە دەکرد. هەڵسەنگاندی بەهێزبوو. ئەمەشی لە نووسین و وتار و وانەکاندا دەنواندەوە. هاوکات هەڵبەستڤان بوو بە هەڵبەستڤانی خۆیەوە هەوو ئەمانەی دەردەبڕی. بۆیە لەم چوارچیوەیەدا بۆ شێوەگیربوونی ئایدۆلۆژیامان ڕۆڵی بەرچاوی گێڕا. پارێزەری ئەم شتە بوو. ئەمەی ئەزموون دەکرد و تێیدا دەژیا. هەموو شتێکی بە بۆچوون و داناسینی ڕێبەر ئاپۆ هەڵدەسەنگاند. بۆیە بۆ شێوەپێدانی ئایدۆلۆژیایی پارتی (پەکەکە) لەم چوارچێوەیەدا خاوەن ڕۆڵ بوو."
بەردەوامی هەیە...