بە دیمەن

دیمەنەکانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە بڵاو کرایەوە

دیمەنەکانی گفتوگۆ و وەرگرتنی بڕیارەکانی کۆنگرەی ئاوارتەی ١٢هەمینی پەکەکە،کە لە ئەنجامدا بڕیاری کۆتایی هێنان بە پێکهاتەی ڕێکخستنی و تێکۆشانی چەکداری پەکەکە تێدا وەرگیرا.

لە ١٢هەمین کۆنگرەی ئاوارتەی پەکەکەدا بڕیاردرا پێکهاتەی ڕێکخستنی پەکەکە کۆتایی پێ بهێنرێت و هەروەها کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری بهێنرێت و هەموو ئەو کار و چالاکیانەی بەناوی پەکەکەوە ئەنجام دەدرێن کۆتایی پێ بهێندرێن.

کۆنگرەکە لەگەڵ ڕاگەیاندنی بڕیارە مێژووییەکی لەسەرانسەر کوردستان، تورکیا و هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە و هێشتا بابەتی گفتوگۆی مێدیا و ڕاگەیاندنەکانی جیهانە و هەرێمەکەیە. لێرەدا چەند دیمەنێکی کۆنگرەکە بڵاو دەکرێتەوە کە نوێنەرانی کۆنگرە سەرقاڵی گفتوگۆن و دەنگ لەسەر بڕیارەکان دەدەن.