شاندیک لە ئەنجوومەنی گەلی مەخموور کە بەهۆی گەماردۆدانی عێراق لەسەر مەخموور و پرسەکانی کەمپی مەخمور سەردانی بەغدادیان کرد، پاش کۆبوونەوەکە لەگەڵ وەزیری داد، لە کاتی گەڕانەوە بۆ کەمپەکە دەستگیر دەکرێن.
هەروەها لە ١٠ی نیسانەوە حکومەتی عێراق ڕێگە بە خەڵکی کەمپەکە نادات بچنە شاری بەغداد، هەروەها ڕێگەش بە تێپەڕنی کەرەستە پێویستییەکانی ژیانی خەڵکی کەمپەکە نادات و ڕێگری لە ڕۆشتنی نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانە دەگرێت.
لە ١٥ی ئایاردا خەڵکی مەخموور بە پێشەنگایەتی ژنان لە دژی دەستگیرکردنی شاندێکی ئەنجوومەن، زیادکردنی فشار و هەڕەشەکانی حکومەتی عێراق لە بەرانبەر خەڵکی مەخموور تاوەکو خاڵی پشکنینی عێڕاق ڕێپێوانیان کرد.
جەماوەری گەل بۆ خاوەندارێتی کردن لە ئیرادەیان، خێمەی چالاکییان هەڵدا. چالاکییەکە لە ڕۆژی سێیەمدابە ئێرادەوە بەردەوامە.
هەروەها چالاکوانانی مەخموور ئاماژەیان بەوەدا تاوەکو ئەندامانی شاندەکە ئازاد نەکرێن و ڕێگەی چوون و هاتن نەکرێتەوە لە چالاکییەکەیان بەردەوام دەبن.