لە ئەڵمانیا پێشانگای فۆتۆگرافی 'کامپی ئێزدییەکان' کرایەوە
لە ئەڵمانیا پێشانگایەکی فۆتۆگرافی 'کامپی ئێزدییەکان' کرایەوە کە وێنەکانی تایبەتن بەو کۆچبەرە ئێزدیانەی بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە ڕوویان لە کامپەکانی باشووری کوردستان کردووە.
لە ئەڵمانیا پێشانگایەکی فۆتۆگرافی 'کامپی ئێزدییەکان' کرایەوە کە وێنەکانی تایبەتن بەو کۆچبەرە ئێزدیانەی بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە ڕوویان لە کامپەکانی باشووری کوردستان کردووە.
دوێنێ لە شاری گۆبێسنستری ئەڵمانیا بە ناونیشانی 'لە تاریکەوە بەرەو ڕووناکی- هیوای مەلک تاوس' بە هاوکاری یەکێتی بنەماڵە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا (یەکماڵ) پێشانگایەکی فۆتۆگرافی کرایەوە.
لە پێشانگاکەدا ١٦ فۆتۆی گەورە نمایش کرا، کە لەلایەن ڕۆژنامەوان ڕەوەند جەلالەوە لە کامپی کۆچبەرە ئێزدییەکان لە باشووری کوردستان گیراوە. فۆتۆکان گوزارشتییان لە ئازار و سەختی ژیانی ئێزدییەکان و بە تایبەت منداڵان دەکرد کە لە کامپەکاندا ژیان دەکەن.