ڕێگری لە پێدانی چارەسەری پزیشكی بە زەینەب جەلالیان دەکرێت

ڕاگەیاندرا دۆخی تەندرووستی زەینەب جالالیان زیاتر خراپ بووە و بەپرسانی گرتووخانەکەش ڕێگری لە پێدانی چارەسەری پزیشکی دەکەن.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا سەبارەت بە بارودۆخی زەینەب جەلالیان زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی یەزد ئاماژەی بەوەدا وێڕانی خراپتربوونی دۆخی تەندروستی جەلالیان بەڵام ڕێگری لە پێدانی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوبراو دەکرێت.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو ژنە زیندانییە سیاسییە تووشی نەخۆشی چاو، گورچیلە و گەدە بووە، هەروەها لەلایەن بەرپرسانی زیندانەکەوە ڕێگری لە چارەسەرکردنی دەكرێت.

جێگای ئاماژەیە، زەینەب جەلالیان لە ساڵی ١٩٨٢ لە شاری ماکۆی سەر بە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتووەتە دنیانەوە، زەینەب جەلالیان لە ساڵی ٢٠٠٧ بە بێ فەرمانی دادوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا و لە ٢٥ـی شووباتی ٢٠٠٨ خرایە زیندان و زیندانیی كرا، دواتر بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە گرووپەکانی دژە ڕژێم”، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و سزای لەسێدارەدانی زەینەب جەلالیان لەلایەن دادگای پێداچوونەوە و دادگای باڵای ئێران پشتڕاستکرایەوە، بەڵام دواتر سزاکەی گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتاهەتایی.