دانیشتنی دووەم لە کۆنگرەی نەدا بەردەوامە
لە دانیشتنی دووەمدا لە سێیەمین ڕۆژی کۆنگرەی نەدا دا دوو سیمینار پێشکەش کران. شۆڕشی ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کۆنفیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ژنان پەسەند کران.
لە دانیشتنی دووەمدا لە سێیەمین ڕۆژی کۆنگرەی نەدا دا دوو سیمینار پێشکەش کران. شۆڕشی ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کۆنفیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ژنان پەسەند کران.
لە شاری سلێمانی یەکەمین کۆنگرەی هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی لە سێیەم ڕۆژیدا بەردەوامە، لە دانیشتنی دووەمی کۆنگرەکەدا بە ناونیشانی( بەڵگەنامەی کۆنفیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ژنانی دیموکراتیک)(بەڵگەنامەی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا) بەردەوامە.
` مرۆڤ و سروشت بێبەش نین`
بوشرا عەلی ڕوونکردنەوەی لە سەر پەسەندکردنی بەڵگەنامەی کۆنفیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ژنانی دیموکراتیک پێشکێش کرد و ڕایگەیاند کە کۆمەڵگەی دیموکراسی”، زۆر لە مێژووی دەسەڵاتی ئیستغلالکار کۆنترە و وتی: "مۆدێرنیتی سەرمایەداری کە دەربڕینی ئێستای کۆمەڵگەی مەدەنی ستاتیستی و سیستەمی پیاوسالاری پێنج هەزار ساڵە، قەیرانێکی پێکهاتەیی بەخۆیەوە دەبینێت، سەرمایەداری کە لەسەر بنەمای یاسای گەورەترین قازانج دامەزراوە، وەک سیستەم پێویستی بە گەشەی هەمیشەیی و بەدەستهێنانی قازانجی زیاتر هەیە، بەمەش زیاتر ئیستغلالکردنی سەرچاوەی مرۆیی و سروشتییە، چونکە بوونی پێویستی بەمە هەیە، بەڵام ئیستغلالکردنی بێ سنوور گونجاو نییە، چونکە مرۆڤ و سروشت بێبەش نین لە خۆپاراستن، بۆیە هەڵەیە مێژووی پێنج هەزار ساڵی ڕابردوو تەنها وەک مێژووی فەرمانڕەواکان بخوێنرێتەوە، هەروەها مێژوویەکی بەرخۆدان لە لایەن ئەوانەی بەرگری لە ژیانی ئازاد دەکەن لە بەرامبەر جۆرەها هێرشی ڕژێمی پاوانخوازی دەوڵەتی باڵادەستدا هەیە، مێژووی ئەم خۆڕاگرانە کە دەتوانین ناویان بنێین “کۆمەڵگەی دیموکراسی”، زۆر لە مێژووی دەسەڵاتی ئیستغلالکار کۆنترە، ئەمە ئەو خانەی ناوکییە کە ئێمە بە شێوەیەکی سەرەکی پشتی پێ دەبەستین.
`یەک کۆمەڵگەی ئازاد`
حەنان عوسمان سەربارەت بە پەسەندکردنی بەڵگەنامەی شۆڕشی ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قسە بۆ ئامادەبووان کرد و ئاماژەی بەوەکرد: "توندڕەوی لە زۆربەی وڵاتاندا گەڕاوەتەوە پێشەوەی گۆڕەپانی سیاسی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ مەترسی گەڕانەوە بۆ نادادپەروەری و دوورخستنەوەی زیاتر و دوژمنایەتی نێوان گەلان، هەروەها ئەم سیستەمانە کەمتەرخەم بوون لە سروشت، و بووە هۆی لەناوچوونی هەمەلایەنەی ژینگە و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی سەر هەسارەکە، وایکرد ڕووبەڕووی مەترسییەکی ڕاستەقینە ببێتەوە و ئازارەکانی بۆ هەموو مرۆڤایەتی هێنایە ئاراوە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ تایبەتمەندییەکانی جەنگی جیهانی سێیەم و ڕەوتی دابەشبوونی زیاتری وڵاتان لە ڕێگەی جێبەجێکردنی نەزمێکی جیهانی نوێ لە ئاژاوەی کوێرەوە ڕوونتر دەبێتەوە، پێویست بوو بایەخ بە دروستکردنی سیستمێکی بیرکردنەوەی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و کولتووری بدرێت، کە دۆخی یەکگرتن و هاوسەنگی لە نێوان پێکهاتەکانی کۆمەڵگا لە توێژ و ڕەگەز و نەتەوە و چینە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکانەوە دروست دەکات و ژیانێکی سەلامەت و شکۆمەندانەیان بۆ دابین بکرێت، هەروەها نیشاندانی پێویستی پاراستنی هاوسەنگی ژینگەیی و سەرچاوە سروشتییەکان و جێبەجێکردنی دیموکراسی بە هەموو تایبەتمەندی و بناغەکان بۆ بنیاتنانی یەک کۆمەڵگەی ئازاد، کە لە تاکی ئازاد پێکهاتووە، لەسەر زەوییەکی ئازاد دەژین".