چالاکیی دایکانی شەممە: دەبێت پێشوازی بکرێت لە داخوازییەکان بۆ ئاشتی
لە چالاکیی دایکانی شەممەدا، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی، تونجەر باقرخان ڕایگەیاند دەبێت پێشوازی بکرێت لە داخوازییەکان بۆ ئاشتی.
لە چالاکیی دایکانی شەممەدا، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی، تونجەر باقرخان ڕایگەیاند دەبێت پێشوازی بکرێت لە داخوازییەکان بۆ ئاشتی.
دایکانی شەممە/مرۆڤانی شەممە ١٠٥١ هەمین چالاکی خۆیان لە گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای ئەنجامدا، داوایان کرد چارەنووسی خزمە بێسەروشوێنەکان و کوژراوەکانیان، دادگایی بکرێت. لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا، هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان و ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی پەروین بوڵدان و چەندین کەسوکاری بێسەرشوێنان و ئەندامانی پارتە سیاسییەکان بەشداربوون.
لە کەسوکاری بێسەروشوێنان ماسیدە ئۆجاک ڕایگەیاند دەبێت چارەنووسی ئەو کەسانەی بێسەروشوێنکراون، ئاشکرا بکرێت، بکەر و بەرپرسیاران دادگایی بکرێن و سزا بدرێن، دەربازبوون لە سزا کۆتایی بێت.
ئۆجاک ڕایگەیاند بەجێهێنانی داخوازییەکانیان بە ئاشتییەکی درێژخایەن دێتەدی، گوتی: "دەبێت دەرفەتی ئاشتی نەکرێتە قوربانی حیساباتی سیاسی؛ بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەکی دادپەروەرانە و درێژخایەن دەبێت ئیرادەیەکی سیاسی بەهێز پیشان بدرێت".
لە کەسوکاری بێسەروشوێنان میکایل کربایەر، گوتی: "دژی ئەو کەسانەی بێڕێزی بە چارەنووسی کەسانی بێسەروشوێن دەکەن، دژی سیاسەتی پاکتاوکردن و نکۆڵیکردن، ئێمە وەک بنەماڵەی بێسەروشوێنان و هاوڕێیانمان تا بەدیهاتنی دادپەروەری و ڕاستی، درێژە بە تێکۆشان دەدەین".
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی، تونجەر باقرخان وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و گوتی، دەبێت پێشوازی بکرێت لە داخوازی کەسوکاری بێسەروشوێنان بۆ ئاشتییەکی کۆمەڵایەتی.