لە حەسەکە کۆنفرانسی ژنان بەڕێوەچوو

لە شاری حەسەکە سیمینارێک بە ناونیشانی 'ئاشتی مەدەنی و ڕۆڵی دوای جەنگ و ململانێکان' لەلایەن نووسینگەی ژنانی ئەنجوومەنی دیموکراتی سووریا بەڕێوەچوو، تێدا ئاماژە بە ڕۆڵی گرنگی ژنان لە بوودیاتنانی ئاشتی مەدەنیدا کرا.

لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان-هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە نووسینگەی ژنانی ئەنجوومەنی دیموکراتی سووریا سیمینارێک بە ناونیشانی 'ئاشتی مەدەنی و ڕۆڵی دوای جەنگ و ململانێکان' بەڕێوەچوو، کە نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان و ژنانی سەربەخۆ تێیدا بەشدار بوون.

لە سیمینارەکەدا ئاماژە بە ڕۆڵی گرنگی ژنان لە بوونیادنانی ئاشتی مەدەنیدا درا، هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە ئەوان لە دیارترین قوربانیانی ململانێکانن، بەڵام لە هەمان کاتدا هێزێکی چالاکیان لە بەرخۆدان و پاراستنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتیدا پێکهێناوە.

هاوکات سیمینارەکە بە کۆمەڵێک ڕاسپاردە کۆتایی پێهات کە گرنگترینیان بریتین لە (بەهێزکردنی دیالۆگ لە نێوان هەموو لایەن و پێکهاتەکانی گەلی سووریا بۆ بنیادنانی ئایندەیەکی خۆشگوزەران، بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە هەموو بوارەکاندا بۆ بوونیادنانی پردی ئاشتی، پاڵپشتیکردنی گەنجان بۆ وزە گەشبینیەکان و کە بە پێشەنگی سووریای داهاتوو دادەنرێت،

کارکردن بۆ بوونیادنانی سووریایەکی دیموکراسیی و فرەیی و لامەرکەزی، ڕەتکردنەوەی وتاری ڕق و کینە و پەرەپێدانی چەمکی لێبووردەیی و ئاشتی، دڵنیابوون لە بەشداریی هەموو پێکهاتەکان لە داڕشتنی خەسڵەتەکانی سووریای نوێ، بەهێزکردنی یەکێتی نەتەوەیی، گرتنەخۆی مافەکانی سەرجەم پێکهاتەکان لە دەستووری سووریادا، بانگەوازێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ درووستکردنی میکانیزمێک بۆ پاڵپشتیکردن و پەروەردەکردنی تواناکانی ژنان بەتایبەتی لە ناوچە گوندنشینەکان.